ئەپۆلۆ ١١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئەپۆڵۆ ١١ەوە)
Jump to navigation Jump to search
درووشمی بەرنامەی ئەپۆلۆ ١١

ئەپۆلۆ ١١ یەکەمین جۆری رۆیشتنی مرۆڤ بوو بۆ نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ، کەشتی ئەپۆلۆ ١١ لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٩. دوای ھەڵدانی ئەپۆلۆ ٨ و ئەپۆلۆ ١٠ کە نزیک کەوتنەوە لە مانگ و سووڕانەوە لە دەوری پێش ئەوەی بگەرێنەوە سەر زەوی ئەپۆلۆ ١١ نێردرایە سەر مانگ.

دەستەی کەشتیوانان[دەستکاری]

دەستەی پارێزی

دەستەی یارمەتی

نیشتنەوە[دەستکاری]

باز ئاڵدرین دەروات لەسەر رووی مانگ _ کە نیل ئارمسترانگ وێنەی گرتوە

لە ١٦ تەمموزی ١٩٦٩ نێردران دوای ئەوە زانیاری و داتاکانیان دەناردەوە سەر زەوی

  • دوا ٢ کاژێر و ٤٠ خوولەک چوونە دەرەوە لە زەوی
  • دوای ٧٥ کاژێر و ٥٠ خوولەک چوونە نێو مانگ
  • دوای ١٠١ کاژێر و ٣٦ خوولەک کەشتیەکە لێک جیا بوویەوە
  • دوای ١٠٢ کاژێر و ٤٥ خوولەک نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ لە ناوچەی دەریای ھێمن
  • دوای ١٠٩ کاژێر و ٢٤ خوولەک یەکەمین مرۆڤ چووە سەر مانگ ئەویش نیل ئارمسترانگ بوو.
  • دوای ئەوە لەسەر مانگ بە لەیزەری فافۆن دەیاناردەوە بۆ ڕوانگەکانی زەوی بۆ ئەوە دووری نێوان زەوی و مانگ بپێون
  • دوای ئامێری پێوانی بەھێزی بوومەلەرزەیان دانا.
  • بە نزیکەی ٢١٬٧ کیلۆگرام لە خۆڵ و خاساکی مانگیان ھەڵگرتەوە.
  • لە نێوان ٢ کاژێر و ٣١ خوولەک دەستیان بە جوولە کرد بە نزیکەی ٢٥٠ مەتر رۆشتن لەسەر مانگ
  • پێکەوە نووسانی کەشتیەکە بە بەشی سەرەکی کە ناوی کۆڵۆمبیا بوو کە خوولانەوە دەکرد لە دەوری مانگ کە کەشتیوان مایکڵ کۆلۆنێز تێدا بوو
  • دوای ١٢٤ کاژێر و ٢٢خوولەک لە سەر رووی مانگ رۆشتن دوای مانەوەی ٢١ کاژێر ٣٦ خوولەک لەسەر مانگ
  • دەوای ١٩٥ کاژێر و ١٨ خوولەک. کەشتیوانەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە سەر رووی زەوی لە زەریای ھێمن

سەرچاوەکان[دەستکاری]