وتووێژ:ئەپۆلۆ ١١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو دۆستان ئەپۆڵۆ باشترە یان ئەپۆلۆ، من پێشتر لە ئەپۆلۆ ٨، بەرنامەی ئەپۆلۆ و ھتددا ئەپۆلۆم بەکار بردووە تکایە ھاوکار بن با ھەر بە یەک شێوە بنووسرێت کامیان دابنەین؟.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٠:٠٠، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشتریش باسم کردبوو لە ئینگلیزیشدا ل و ڵ ھەیە. ھەزار جاریش گوێی بگری بە ئینگلیزی ھەر دەڵێ ل نەک ڵ. --چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەپۆڵۆ وەک چالاک وتی. --هیوا (لێدوان) ‏١٠:٣٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک فەرموویەتی "ئەپۆلۆ" کە منیش ھەر ئەپۆلۆم پێ دروستە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٤، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا خۆ ١٠٠٠ جاریش گوێی لێ بگرە ناڵێ ئەپۆلۆ دەڵێ ئەپالۆو: گۆکردنی ئینگلیزی: /əˈpɑloʊ/ -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٥٨، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خودی خۆم تەنھا قسەم لەسەر /ل/ و /ڵ/ کرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، بەس لە هەر شوێنێکدا ئەپۆڵۆتان بینی تکایە بژاری بکەن. خۆشم هەوڵی خوەم دەدەم. ئەمیشە دەگوازمەوە بۆ ئەپۆلۆ ١١.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٥:٢٨، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاژێر[دەستکاری]

ھەروەھا دۆستان یەک بابەتی تریش با لێرە یەکلایی بکەینەوە، لەم وتارە و لە ھەندێ وتاری تریشدا وشەی کاژێریم دیوە کە بۆ مەبەستی ٦٠ خولەک بەکار دێ بەڵام وا نازانم ئەمە دروست بێ وەک ئەوەی ڕووداو ئەیڵێ و بەڵاوی دەکاتەوە، وشەی کاتژمێریش بە مانای ئامێری ژماردنی کاتە و نابێ بۆ ٦٠ خولەک بەکار بێ، من پێم وایە بۆ ئامێرەکە کاتژمێر و بۆ ٦٠ خولەکیش ھەر وشەی سەعات بەکار ببەین وەک ئەوەی کە لە کورمانجیشدا باوە و دەڵێن سەعەت ئەم وشەیە لە ھەموو زاواوەکانی تریشدا ھەیە بەڵام کاژێر و کاتژمێر بە مانای ٦٠ دەققە وادەزانم ھەڵە بن. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٥:٤١، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاتژمێر ئامێرەکەیە بە ئینگلیزی clock یا watch. بەڵام بۆ ئەو شتەی بە ئینگلیزی دەڵین hour؛ ئەوەی ڕووداو بڵاوی دەکاتەوە و دەڵێ کاژێر تا ئێستا زۆریان ڕەخنە لێ گرتووە کە کوا بەڵگەت کە کاژێر یانی hour ھیچ وەڵامیان نەبووە. لە ھیچ وشەنامەیەکی کوردیشدا نەھاتووە. ئێرە بخوێننەوە نووسراوەی کاک ناسرە پێویستی بە لێکدانەوەی من نییە. بۆ hour لە کوردیدا کاتکۆ ھەیە ئەگەر بمانەوێ کوردی دابنێین دەنا ھەر سەعات-ەکە. ئەگەر چی من زیاتر لەگەڵ کاتکۆم چون ئەگەر ثانیە و دقیقە-مان کردووەتە کوردی بۆ نابێ سەعاتیش بکەین؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٥، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی من لەگەڵ کوردیم بەڵام خولەک و چرکە ھێشتا بەو جۆرە کە پێویستە شوێنی خۆیان نەگرتووە ھەرچەند کە چەندین ساڵە ھەن، ئەمە من تەنیا باسی کوردیی ناوەندی دەکەم ئەو کەلێنەش کە کەوتووەتە نێوان شێوەزاری کوردی ناوەندی لە ڕۆژھەڵات و باشوور بەھۆی ئاوا چت گەلێکن ھەروەھا کەلێنێکی گەورەتر لە نێوان نووسین و قسەکردنی کوردیدا، ئیدی بگرە ئەو کەلێنەی کە لە نێوان شێوەزارەکاندا دروست بووە. ئێمە شانازیمان ئەوەیە کە زمانەکەمان خوێندن و نووسینی یەکسانە و خەڵکی زوو فێری دەبن بەڵام کوا زمانی نووسین لە کوێ زمای قسەکردن لەکوێ. وەڵڵاھی من پێم باشترە ئەگەر وشەیەک کۆنە و لە ھەموو شیوەزارەکاندا ھەیە با ھەر بمێنێتەوە لە زمانی کوردیدا ئەگەرچی وشەیەکی بێگانەیە بەڵام خۆ خزمەت بە زمانی کوردی دەکات و ئێستا بەشێکە لەم زمانە؛ ھەزاران وشەی کوردیش ھەن کە ھەر بەم شێوە خزمەتی زمانانی بیانی دەکەن و ئەوان بە بەشێک لە زمانەکەی خۆیان ھەژماری دەکەن. بۆ ھەموو زمانەکان وایە لە ئینگلیزیشدا ھەزاران وشەی فەڕەنسی و یۆنانی و... ھەیە کە ھەنووکە بەشیکن لە زمانی ئینگلیزی. ئەو وشانە کە جێی خۆیانیان گرتووە لە ھەموو شیوەزارەکاندا با ھەر بمێننەوە و خزمەت بە یەکگرتنمان بکەن و ئەوانی تریش لەگەڵ وشە ڕەسەنەکانی خۆماندا جێگۆڕ دەکەین وەھا تەنانەت زمانەکەمان کۆڵەوارتر دەبێت ئەگەر دوو وشەی سانیە و چرکەمان ھەبێت بێگومان باشترە لەوەی تەنیا یەک وشەمان (چرکە) ھەبێت و دەتوانین کەڵک لە ھەردوو وشەکە وەربگرین.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا چرکە بێکێشەیە لە دەنگی کاتژمێر گیراوە و بەرامبەری چرتەیە. چون ھەر یەک سانیە کە دەڕوا چرکەیەک لە کاتژمێر دێ بەو بۆنەیەوە ناوی سانیەیان ناوە چرکە. کاتکۆش لە فۆلکلۆردا ھاتووە بێکێشەیە. یا ھەمووی کوردی بێ یا ھەموو عەرەبی. گۆڕینی زۆر وشە ھۆکاری نازمانەوانی ھەیە وەک لە فارسیدا واژە-یان لە جێی کلمە دانا کە چی پێویست نەبوو وای لێھات دوایی کوردیش لە ڕووی ئەمە «وشە»ی ڕۆنا. جاران ھەر دەیان وت واژە وەک ئێستاش کە لە جیات دەستەوشە دەڵێن دەستەواژە. --چالاک وتووێژ ‏١٧:١٤، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من قەت نەم گوت کێشەیان ھەیە و ناتوانم واش بڵێم، ھەموو قسەکانم لە سەرەوەدا کر پێداچوونەوەی بکە ڕەنگە چاکتر لە مەبەستم تێبگەیت. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC) -- Kardo Jaf[وەڵامدانەوە]
لێرەش لە کاتژمێر وتووێژێک کراوە کە ھەر سەعات بە ئەنجام گەیشتووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤١، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتووێژەکەم خوێندەوە، بە باوەڕی من کۆدەنگی هەیە، مەبەستی منیش هەر ئەمەیە. لە سەرەوەشدا ئاماژەم پێکرد من ناڵێم وشەگەلێک وەک چرکە و خولەکیش لاببەین بەڵام نازانم هۆکاری سڕینی وشە کۆنەکانیش وەک سەعات و دەقە و سانیە چی بووە؟ ئەگەر هاوڕان لەگەڵم با ئەم وشانەش زێدە بکەینە لیستی زاراوە پەسند کراوەکان. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگ کاتکۆ زۆر باو نەبێ و سەعات باو بێ بۆیە ساعەت باشتر بێ بەڵام من لەگەڵ سڕینەوەی چرکە نیم و خولەک-یش کەم تا کورتێک باوە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٠، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش هاودەنگم، سڕینەوە هەر دروست نییە پاش ئەو هەموو هەوڵە کە بۆ جێخستنیان دراوە، دەبێ هەردوو وشەکان پێکەوە بەکار بێنین وەک بڵێین minute یانی خولەک، دەقە -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەپۆلۆ ١١م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٥١، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]