وتووێژ:ئەنفلۆنزا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

من نازانم ئەم وشەیە لە دەمی منا ناقونجێ، دەمی من ناتوانێ یان ئەم شێوە وتنە، کوردی نییە. ڕاستییەکەی ئێمە لە ترسی تووش نەبوون بە شێوەدەربڕینی فارسی و حەرەبی وشە ئینگلیسییەکان، خەریکین زۆر زمانمان دەخەینە فشارەوە، دەترسم لێمان بقەومێ! کاکە لە هەموو زمانێکدا، وشە بیانییەکان لەگەڵ شێوەگۆ و خونجانی دەمی خۆیان دەگۆڕن... خواتان بێ کام کوردی سۆرانی دەتوانێ ئەم وشەیە بەم شێوەیە بێژێ: (ئەنفلوەنزا) ؟
ئامفوڵانزا یان ئەنفلۆنزا شێوەگۆی کوردی سۆرانییە. من پێشنیار دەکەم ، یان حاڵیم بکەن، یان چاکی بکەن. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم بەخوا برایانی باشوور بڵێن چۆنی دەتوانن بڵێن.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٨، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای خۆمان کە ئامفوڵانزایە، برایانی باشووریش هەردوو شێوەی (ئەنفلۆنزا) و (ئەنفلوەنزا) بەکار دێنن، من یەکەمیان نزیکتر بە گۆی زمانی کوردی دەزانم. Aminijian (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە ئانفوڵانزا بۆ باشووری کاک @Broosk: بۆ ئاگاداری. من خۆم وشەی کوردی پەرکەمم لەبەر ئەوە دانابوو جنابت کردت بە بیانی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٠، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاکە ڕۆح، لای ئێمە ئەنفلۆنزا جیاوازە لە پەرکەم. ئەنفلوەنزا یان ئەنفلۆنزا دەکاتە Influenza، لەکاتێکدا ئێمە پەرکەم بۆ شتێکی تر بەکاردێنین کە بەئینگلیزی ئەمەیە: en:Epilepsy یان بە عەرەبی: ar:صرع. لای ئێمە پەرکەم و ئەنفلۆنزا زۆر جیاوازە. ببورە ئەگەر شتێکم دەستکاریی کردبێت--برووسک (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: سپاس! وەڵڵا لە ھەنبانەدا پەرکەم ھەم بە مانای ئەنفلوەنزا ھاتبوو ھەم بە مانای صرع. ئێمە بە صرع دەڵێین فێ. لای ئێوە فێ باوە یان ھەر دەڵێن پەرکەم؟ ئەرێ لە وەڵامی ئەم باسەدا Influenza لای ئێوە زیاتر چۆن دەخوێنرێتەوە؟ تکایە بۆمان ڕوون کەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوت ماچەکەم. بەڵێ فێ گەلێک باوە. فێ و پەرکەم هێندەی یەک باون. Influenza ڕێک بە /ئەن-فلۆن-زا/ و زۆرێک جارانیش پیتی ۆ دەبێتە وە بەم جۆرە: /ئەن-فلوەن-زا/ دەخوێندرێتەوە. بەڵام باوترینیان ئەنفلۆنزا. بەڵام لەباشوور خەڵک زۆرتر بە ئەنفلۆنزا دەڵێن هەڵامەت. باشترین شت دابنرێت وەک جێگرەوە بۆ ئەنفلۆنزا، هەڵامەت ـە. هاوکات شتێکی هاوشێوەش هەیە کە بەئینگلیزی پێی دەڵێن Common Cold، ئێمە لەباشوور بەمە دەڵێین "لەرز و تا" بەڵام هەڵامەت = Flu, Influenza، بژین --برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە برووسکی خۆشەویست، ئەگەر لە باشوور بە Common Cold دەڵێن (لەرز و تا)، ئەمە هەڵەیەکی باوە. لەرز و تا لە نیشانەکانی نەخۆشییە. بە سەرهەڵدانی چڵک و تەشەنا لە لەشدا، لە زۆربەی نەخۆشییەکاندا، لەرز و تا پەیدا دەبێ. بەڵام لە مەڕ (هەڵامەت)؛ لە سەرجەم ئەو وشانەی لە نێوان (Common Cold و coryaz) دا لە زمانی کوردیدا هەن، وەک(هەڵامەت، ئارسم، پەسیو، پەسیڤ، نەکسۆ، مڕک، باپەڕ، فڕفینک، پەتا، هەواپەتا، سەرمابوون). بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی مەیدانی و لێکدانەوەی فەرهەنگەکان ، بەم ئەنجامە گەیشتم، هەرچەن بۆچونی ئێوە تەواوکەری ئەم باسەیە:
  • Common Cold : هەواپەتا، باپەڕ، نەکسۆ، سەرما خواردن
  • coryaz : زوکام:هەڵامەت، ئارسم، پەسیو، پەسیڤ، فڕفینک، مڕک

Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە بە Common Cold دەڵێن سەرمابوون. دەڵێ سەرمام بووە یان تووشی Common Cold بووم. بەڵام ئەگەر بە من با بۆ Common Cold دەم‌وت چیامان (چیامانی) یان چایمان (چایمانی). چایین لە زمانی کوردیدا ڕێک یانی سەرمابوون و لە ناوچەی ئەردەڵانیش بە سارد دەڵێن چیاگ یان چایگ. لە ھەورامیشدا چیامان (چیامانی) باوە. ئەمانە لە ھەنبانە بۆرینەشدا ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٠، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە بۆچوونی من لە هەڵبژاردنی ناوی نەخۆشییەکاندا دەبێ وردتر بین و تاکڕەویش نەکەین، تەنیا بەڵگەی بەهێز و قەناعەت پێکردنی هەمووان دەتوانێ، ئایدیایێ بچەسپێنێ:

  • ناوی باو، لە ناوی کەسنەزان باشترە
  • لە نێوان ناوی باوی بیانی و ناوی کوردی کۆن یا داتاشراو؛ ئەگەر ناوی کوردی واتاکەی ڕوون بوو و داگری مەرجەکانی زمانناسی بوو، ئەوە ناوە کوردییەکە باشترە (وەک : کەمخوێنی، شەومیزی، میزەکزە، سوورەتا، گرانەتا و ...). دەنا هێنانی ناوی ناباوی کوردی، کە کەس لێی تێ ناگا، کارێکی دروست نییە و ناوە باوە بیانییەکەی باشترە. هەڵبەت ئەمەی کە عەرزم کردن بۆ ناوی پەڕەکانە، دەنا هێنانی هەرجۆرە هاوتایەکی کوردی و بوار بۆ خۆش کردنی بۆ هاتنە ناو زمانی ئاخاوتن، کارێکی زۆر باشە. لە بیرمان بێ مەبەستی سەرەکی لە زماندا (تێگەیشتن)ە. ئەگەر ئەم مەبەستە نەیەتە دی، هەر کارێک بێ کەڵکە.
  • لێرەدا وشەی (پەرکەم) مەگەر لە وشەدانا، دەنا لە سەر زمانی گشتی خەڵک وشەیەکە کەسنەزان، یا بە دەردی کاکە چالاک بۆ (سەرع) بەکار دێ. من هەر ئەنفلۆنزام پێ باشترە، جا بە جۆرێک کە فۆنەتیک و ئاهەنگی زمانی کوردی تێک نەدا. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٠١، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕای من ئەوەیە: Influenza لە باشوور و ڕۆژھەڵات باوە و دروست نییە دەستی لێ بدەین. ھەر ئەوەی لە ھەموویان باوترە و شێوازی خوێندنەوەشی ڕاحەتترە با ببێتە ناوی سەرەکی: ئەنفلۆنزا. ئەوانی تریش ڕەوانە بکرێن.
بۆ ھەڵامەت کە کاک برووسک وتی ئەوە دەبێ ئێمە جیاوازی زمانی خەڵک لەگەڵ زمانی زانستی بزانین. ڕەنگە خەڵک ناوی زۆر نەخۆشی لەگەڵ یەک تێکەڵ بکات بەڵام ئێمە لێرەدا کارمان بەمانە نییە. ھەڵامەت (وەک ھاوتای پەسیو) بە زکام دەڵێن.
زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٧، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]