ئەنتاکیا
Antioch
ئەنتاکیا أنطاكيا | |
---|---|
شار | |
وڵات | تورکیا |
پارێزگا | پارێزگای هاتای (نۆکەندی ئەسکەندەروونە) |
بەرزایی | ٦٧ مەتر (٢٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٨) | |
• سەرجەم | ١٨٨.٣١٠ |
ئەنتاکیا (بە یۆنانی: Αντιόχεια، بە تورکی: Antakya، بە ئینگلیزی: Antioch)، شارێکی وڵاتی تورکیایە، دەکەوێتە سەر لای چەپی ڕووباری عاسی لە دووری ٣٠ کیلۆمەترەوە لە کەنار دەریای سپی ناوەڕاستەوە لەنۆکەندی ئەسکەندەروونەدا کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە.
شاری ئەنتاکیا بە یەکێک لە گرنگترین شارە مێژووییەکان دادەنرێت لە مێژووی سووریادا بە جۆرێ پایتەخی سووریا بوو پێش فەتحی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا، هەتا ئەم ساتەش پایتەختی کڵێسا مەسیحییە سورییەکانە. ئەنتاکیا لە چەرخی هێلینیدا پایتەختی بووە و لەسەردەمی ڕۆمانیدا گرنگی ئەم شارە بەرەو سەرەوە دەچوو تا بووە سێیەم گەورەترین شاری لەدوای ڕۆما و ئەسکەندەرییەوە. عەرەب پایتەختیان لە ئەنتاکیاوە گواستەوە بۆ دیمەشق لە بەر هەندێ هۆکاری لۆجستیکی. ئەنتاکیا لە مێژووی ئیسلامیدا تووشی چەندین شەڕ بۆتەوە لە لایەن ڕۆم و خاچھەڵگرەکان، و پاش تەواو بوونی شەڕەکانی خاچھەڵگری؛ کەوتە سەر حەلەب. موستەفا کەمال ئاتاتورک دەستی گرت بە سەر ئەنتاکیادا لە ساڵی ١٩٣٩ بە زەفەربردن بەلاوازیی فەڕەنسا کە ئەوکاتە سوریای داگیر کردبوو، بۆیە فەڕەنسا دەستبەرداری ئەسکەندەروونە بوو بۆ تورکیا ئەگەرچی تورکەکان لەو کاتەدا ٤٠% ی دانیشتووانی ئەسکەندەروونەیان پێک نەدەهێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنتاکیا تێدایە. |
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- شارەکانی یۆنانی کۆن
- پێگەکانی یۆنانی کۆن لە تورکیا
- جوگرافیای پارێزگای خەتای
- مێژووی ئەنتاکیا
- مێژووی پارێزگای خەتای
- شوێنە ئاوەدانەکان، دامەزرانی سەدەی ٤ەمی پ.ز
- شارە پیرۆزەکان
- شوێنە ئاوەدانەکانی سەر ڕێگای ئاوریشم