ئەلێکساندەری یەکەمی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکساندەری یەکەم
Александр I
ئیمپڕاتۆری ڕووسیا
فەرمانڕەوایی٢٣ی ئازاری ١٨٠١ – یەکی کانوونی یەکەمی ١٨٢٥
ڕووسیا١٥ی ئەیلوولی ١٨٠١
پێشووپاڤڵی یەکەمی ڕووسیا
جێگرنیکۆلاسی یەکەمی ڕووسیا
ھاوسەرئێلیزابێت ئەلێکسێڤنا
ناوی تەواو
ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ ڕۆمانۆڤ
باوکپاڤڵی یەکەمی ڕووسیا
دایکماریا فیۆدۆرۆڤنا
لەدایکبوون (١٧٧٧-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٧
سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسیا
مردن١ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٥(١٨٢٥-١٢-٠١) (٤٧ ساڵ ژیاوە)[١]
تاگانرۆگ، ڕووسیا
ناشتن١٣ی ئازاری ١٨٢٦
کاتێدراڵی پیتەر و پاڤڵ، سانت پیتەرزبورگ
ئایینئۆرتۆدۆکسی ڕووسی
واژوو

ئەلێکساندەری یەکەم (بە ڕووسی: Александр I Павлович، لاتینی: Aleksandr I Pavlovich؛ ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٧٧٧ – ١ی کانوونی دووەمی ١٨٢٥)[ئ][٢] ھەروەھا نازناوی پیرۆزەکەی پێدرا بوو. لە ساڵی ١٨٠١ەوە ئیمپراتۆری ڕووسیا بووە، یەکەم پاشای نافەرمی کۆنگرێسی پۆڵەندا بووە لە ساڵی ١٨١٥، و شازادەی فینلاند لە ساڵی ١٨٠٩ تا مردنی لە ساڵی ١٨٢٥. ھەروەھا کوڕە گەورەی پاڤڵی یەکەمی ڕووسیا بوو.

باوکی ئەلێکساندەر، پاڤڵی یەکەم، دوای کوژرانی باوکی جێگەی تەختی پاشایەتی گرتەوە. لە قۆناغی پشێویی جەنگەکانی ناپلیۆندا فەرمانڕەوایەتی ڕووسیای کردووە. ئەلێکساندەر وەک شازادە لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی خۆیدا زۆرجار ھەژموونێکی زانستیی لیبڕاڵی بەکاردەھێنا. لە ساڵانی یەکەمی دەسەڵاتی خۆیدا، دەستیکرد بە ھەندێک چاکسازی کۆمەڵایەتی بچووک (لە ١٨٠٣ بۆ ١٨٠٤) لە ساڵانی دواتردا چاکسازی گەورەی پەروەردەیی لیبڕاڵی ئەنجامدا، وەک دروستکردنی زانکۆی زیاتر و فراوانتر. ئەلێکساندەر، کوڕی قەشەیەکی گوندەکەی وەک یەکێک لە نزیکترین ڕاوێژکارەکانی دەستنیشان کرد. کۆلێژەکانی ھەڵوەشاندەوە و ئەنجومەنی دەوڵەت جێگای گرتەوە، کە بۆ باشترکردنی یاسادانان دروستکرابوون. ھەروەھا پلانی دانانی پەرلەمان و واژووکردنی دەستووریشی دانا. ھەروەھا ئەلێسکاندەر ڕکابەرایەتی لەگەڵ زلھێزەکانی ئەوروپا دەکرد. بە پێچەوانەی ئیمپڕاتۆرەکانی پێش خۆی کە ھەوڵیان دەدا ڕووسیا بە ڕۆژئاوایی بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری گەلانی ئەوروپی بکات، ئەلێکساندەڕ ناسیۆنالیست و بیرمەندێکی ڕووسی بوو کە دەیویست ڕووسیا لەسەر بنەمای کولتووری ڕووسی گەشە بکات نەوەک ئەوروپی. سیاسەتەکەی ئەلێکساندەری یەکەم تا ئەمڕۆش وەک سیاسەتی سەرەکی دەرەوەی ڕووسیا دەبینرێت.

لە سیاسەتی دەرەوەدا چوار جار لە نێوان ساڵانی ١٨٠٤ بۆ ١٨١٢ لە نێوان بێلایەنی و دژایەتی و ھاوپەیمانیدا ھەڵوێستی ڕووسیای بەرامبەر فەڕەنسا گۆڕی. لە ساڵی ١٨٠٥ پەیوەندی بە بەریتانیا کرد لە جەنگی ھاوپەیمانی سێیەم دژی ناپلیۆن، بەڵام دوای ئەوەی لە شەڕەکانی ئۆستەرلیتز و فریدلاند تووشی شکستی گەورە بوو، لایەنی گۆڕی و بە پەیمانی تیلسیت (١٨٠٧) ھاوپەیمانی لەگەڵ ناپلیۆن پێکھێنا و پەیوەندی بە گەمارۆدانی کیشوەری ناپلیۆنەوە کرد. لە نێوان ساڵانی ١٨٠٧ بۆ ١٨١٢ شەڕێکی دەریایی بچووکی لە دژی بەڕیتانیا ئەنجامدا، و شەڕێکی کورتی دژی سوید ڕاگەیاند (١٨٠٨-١٨٠٩) دوای ئەوەی سوید ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە سیستەمی کیشوەرییەوە بکات. لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی براوەی دژی ناپلیۆن، خاکی فینلاند و پۆڵەندای بەدەستھێنا.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

وێنەی شازادە ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ، ساڵی ١٨٠٠

ئەلێکساندەر لە کاتژمێر ١٠:٤٥ لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٧٧٧ لە سەنت پیتەرزبورگ لەدایکبووە،[٣] و ئەو و کۆنستەنتین، برا بچووکەکەی لەلایەن داپیرەیان کاتریناوە پەروەردە کراون و گەورە کراون.[٤][٥]

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٣، کاتێک ئەلێکساندەر ھێشتا تەمەنی ١٥ ساڵ بوو، ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادە لویس بادنی تەمەن ١٤ ساڵ کرد کە دواتر نازناوی شاژنە ئێلیزابێت ئەلێکسێڤنای وەرگرت.[٦]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ئێلیزابێت ئەلێکسێڤنا لەگەڵ ئەلێکساندەر لە کۆنگرەی ڤیێنا ١٨١٤
ئەلێکساندەر و لویسی بادن (شاژنە ئێلیزابێت)

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٧٩٣ ئەلێکساندەر ھاوسەرگیری لەگەڵ لویسی بادن کرد کە بە ئێلیزابێت ئەلێکسێڤنا ناسرا.[٧] لە ساڵی ١٨٠٩دا بە شێوەیەکی فراوان دەنگۆی ئەوە لەسەر ئەلێکساندەری یەکەم بڵاوکرایەوە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنی سەرکردەیەکی فینلاندی ھەبووە و منداڵێکی لێی ھەبووە، بەڵام ئەمە تائێستاش پشتڕاست نەکراوەتەوە.[٨]

مەرگ[دەستکاری]

لەگەڵ تێکچوونی تەندروستی دەروونی، ئەلێکساندەر زیاتر گومانی لە دەوروبەری دەکرد، و زیاتر ئایینیی بوو و ڕێوڕەسمە ئایینییەکانیی جێبەجێ دەکرد. ھەندێک لە مێژوونووسان بەو ئەنجامە دەگەن کە نەخۆشیەکەی بە ڕوونی ھاوکاتە لەگەڵ نموونە سەرەتاییەکانی نەخۆشی شیزۆفرێنیا.[٩][١٠][١١] لە پاییزی ساڵی ١٨٢٥ ئیمپراتۆر بەھۆی زیادبوونی نەخۆشی ھاوسەرەکەیەوە گەشتێکی بۆ باشووری ڕووسیا ئەنجامدا. لە کاتی گەشتەکەیدا خۆی تووشی نەخۆشی تایفوس بوو، کە بەھۆیەوە لە باشووری شاری تاگانرۆگ لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٢٥، کۆچی دوایی کرد. بەڵام ھەواڵی مردنەکەی تا مانگی کانوونی دووەم بە نھێنی ھێڵدرایەوە، بەھۆی ئەوەی شارەکە لە پایتەختەوە زۆر دوور بوو.[١٢] دوو براکەی ناکۆک بوون کە کێ دەبێتە تزاری(ئیمپڕاتۆر) داھاتوو. دوای چەند مانگێک ھاوسەرەکەی ئەلێکساندەریش کۆچی دوایی کرد.[٧]

گومان لەسەر مردنەکەی[دەستکاری]

زۆر کەس پێیان وایە کە ئیمپڕاتۆر ئەلێکساندەر، مردنەکەی ساختە کردووە و وەک کەسێکی ئاسایی ژیاوە، ھەرچەندە ئەم ڕاستییە لەلایەن مێژوونووسانەوە مشتومڕی لەسەرە و ھەندێکیش ئەو گومانە ڕەتدەکەنەوە؛ بەڵام زۆرجار نووسەرانی دیکە ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە.[١٣][١٤]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ لە سەردەمی ژیانی ئەلێکساندەردا ڕووسیا ساڵنامەی جولیانی (شێوازی کۆن) بەکاردەھێنا، بۆیە بەروارەکان لەگەڵ شێوازی نوێدا جیاوازیان ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bushkovitch, Paul (2012). A concise history of Russia. New York: Cambridge University Press. p. 154. ISBN 978-0-521-54323-1.
  2. ^ Maiorova 2010.
  3. ^ "Читать". Литмир – электронная библиотека. Retrieved 27 July 2021. ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Alexander I". Archived from the original on 22 June 2011. Retrieved 1 January 2009. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Александр I Павлович". myhistorypark.ru (بە ڕووسی). Retrieved 27 July 2021. ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Phillips 1911.
  7. ^ ئ ا Palmer 1974.
  8. ^ Mäkelä-Alitalo 2006.
  9. ^ Nichols 1982.
  10. ^ Cox 1987.
  11. ^ Truscott 1997.
  12. ^ Bushkovitch, Paul (2012). A concise history of Russia. New York: Cambridge University Press. p. 154. ISBN 978-0-521-54323-1.
  13. ^ Raleigh, Donald J.; Iskenderov, Akhmed Akhmedovich (1996). The emperors and empresses of Russia : rediscovering the Romanovs. Internet Archive. Armonk, N.Y. : M.E. Sharpe. ISBN 978-1-56324-759-0.
  14. ^ "Святой праведный старец Феодор Томский". † Православие в Томске. Retrieved 2023-11-03.