پەیمانی تیلسیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆبوونەوەی هەردوو ئیمپراتۆرەکە لەسەر کۆشکێک کە لەسەر بەلەمێک لە ناوەڕاستی ڕووباری نەمان دانرابوو .

پەیمانی تیلسیت ناوی دوو ڕێککەوتن بوو کە لەلایەن ناپۆلیۆن بۆناپارت ئیمپراتۆری فەرەنسا لە شارۆچکەیەک بە هەمان ناو (ئێستا پێی دەوترێت سۆڤێتسک ) لە ساڵی ١٨٠٧ دوای سەرکەوتن لە شەڕی فریدلاند واژۆ کرا .

یەکەم پەیماننامە لە ٧ی تەمموز لە نێوان ناپۆلیۆن و ئەلەکساندەری یەکەم، تزاری ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، لەسەر ڕووباری نیمان لەسەر بەلەمێک واژۆ کرا. پەیمانی دووەم لە ٩ی تەمموز لەگەڵ شانشینی پرۆسیا ئەنجامدرا.

بە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنانە، فەرەنسا ئێران و عوسمانییەکانی بەجێهێشت، کە پێشتر هیوایان بە یارمەتی فەرەنسا لە دژی دەستدرێژی ڕووسیا لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا (لەوانەش فین کێنشتاین ) بوو، و بناغەی لەدەستدانی ناوچەکانی لە ئێرانەوە لە قەفقاز دانا، وەک وڵاتانی ئێستای کۆمار ئازەربایجان و جۆرجیا و ئەرمینیا .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «پیمان تیلسیت»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٧ی ٧ی ٢٠٢٣.