ئەلێکساندەری سێیەمی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکساندەری سێیەم

ئەلێکساندەری سێیەم (بە ڕووسی: Алекса́ндр III Алекса́ндрович) ١٠ی ئازاری ١٨٤٥ – ١ی تشرینی دووەمی ١٨٩٤) ئیمپراتۆری ڕووسیا بووە، پاشای کۆنگرێسی پۆڵەندا و دوکی گەورەی فینلاند بووە لە ١٣ی ئازاری ١٨٨١ تا مردنی لە ساڵی ١٨٩٤.[١] ئەو زۆر کۆنەپەرست بوو و ھەندێک لە چاکسازییە لیبراڵەکانی باوکی ئەلێکساندەری دووەمی پێچەوانە کردەوە. ئەم سیاسەتە لە ڕووسیا بە «دژە چاکسازی» ناسراوە (بە ڕووسی: контрреформы). لەژێر کاریگەری کۆنستانتین پۆبێدۆنۆستێڤ (١٨٢٧–١٩٠٧)، دژی ھەر چاکسازییەک بوو کە دەسەڵاتی خۆسەپێنەکەی سنووردار بکات. لە سەردەمی ئەودا ڕووسیا ھیچ شەڕێکی گەورەی نەکرد؛ بۆیە ناوی لێنرا «ئاشتیخواز» (بە ڕووسی:Миротворец). ھەر ئەو بوو کە یارمەتی دروستکردنی ھاوپەیمانی ڕووسیا و فەرەنسا دا.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "YIVO - Pogroms". www.yivoencyclopedia.org.
  2. ^ John Van der Kiste, “The Romanovs 1818-1959," p. 132
  3. ^ Wallace 1911, p. ٥٦٢.