ئەسمەھان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسمەھان
أسمھان
ناوی لەدایکبوونئەمەل ئەل-ئەترەش
لەدایکبووی (١٩١٢-11-٢٥) ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩١٢
دەریای ناوین
مردووی١٤ی تەممووزی ١٩٤٤(١٩٤٤-٠٧-١٤) (٣١ ساڵ ژیاوە)
مەنسورە، میسر
چەشنەکانمۆسیقای عەرەبی (میسری)
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئەکتەر
بابەتە پەیوەندیدارەکانفەرید ئەل-ئەترەش

ئامال ئەترەش ناسراو بە ئەسمەھان (ماوەی ژیان: لە ٢٥ تشرینی دووەمی 1912 تاکوو ١٤ی تەمموزی ١٩٤٤) گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی سوری-میسری بووە، ئەسمەھان لەسەر ئەو کەشتییە لەدایکبووە کە خێزانەکەیانی دەگواستەوە لە تورکیاوە بۆ سوریا، چونکە باوکی تووشی ناکۆکی بووە لەگەڵ دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و ناچاربووە لەوێ بڕوا، گەڕاونەتەوە بۆ سوریا و لە شاخی درووز نیشتەجێبوون و ژیانێکی خۆش و بەختەوەریان بەسەربردووە تاکو مردنی پاشا (فەھد) لەساڵی ١٩٢٤، لەدوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی دەرزی و شۆڕشی گەورەی سوریا، پاشا (علیائی) دایکی ناچاربووە لەگەڵ منداڵەکانی ھەڵبێت بۆ میسر و لە گەڕەکێکی ھەژار نشینی قاھیرە نیشتەجێبوون. ئەسمەھان خولیاکانی لەگۆرانی ووتندا ھەر زوو دەرکەوتووە و لەماڵەوە و لەقوتابخانە گۆرانی ووتووە و گۆرانیەکانی ئوم کەلسوم و محەممەد عەبدولوەھاب و فەرید ئەترەشـی برای ووتۆتەوە، ڕۆژێک ئاوازدانەر داوود حوسنی کەیەکێک بووە لەھەرە مۆسیقارە بەتواناکانی میسر سەردانی ماڵیان دەکات و گوێی لێی ئەبێت کە لەژوورەکەی خۆیدا گۆرانی دەڵێت ئەویش دەڵێت با ئەو کچە بێت لەبەردەممدا گۆرانی دەڵێت کاتێک لەبەردەمیدا گۆرانی دەڵێت یەکسەر ئەڵێت (مەشقم بەکچێک ئەکرد وەکو تۆ دەنگی خۆش و جوان بوو بەڵام پێش ئەوەی ناوبانگی بڵاوببێتەوە کۆچی دوایی کرد بۆیە من بەناوی ئەوەوە بانگتەکەم.. أسمھان..)). لە ساڵی ١٩٣١ (ئەسمەھان) لەگەڵ (فەرید ئەتڕەشی) برای لە ھۆڵی (ماری مەنسوور) بەشداری گۆرانی ووتنی کردووە و بۆتە ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە ئاسمانی گۆرانی عەرەبیدا، ساڵی ١٩٣٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ پاشا (حەسەن ئەتڕەش)ـی کردووە و لە شاخی درووز لە سوریا جێگیربوون و لەماوەی ٦ ساڵدا کچێکیان بووە بەناوی کامیلیا بەڵام دوای ناکۆکیەک لەھاوسەرەکەی جیابۆتەوە و ھاتۆتەوە بۆ میسر. (ئەسمەھان) دوای ئەوەی لەھاوسەرەکەی جیابۆتەوە، بەھۆی ئەوەی ناوبانگی بەدەنگ خۆشی و بەجوانی بڵاوبوبۆوە ئەمە ڕێگاخۆشکەرێک بوو بۆ ئەوەی بچێتە جیھانی سینەماوە، ھەر بۆیە لەساڵی ١٩٤١ بۆ یەکەم جار لەگەڵ (فەرید ئەتڕەش)ـی برای نواندنی لەفیلمی بردنەوەی گەنجەکان کردووە، لەساڵی ١٩٤٤ نواندنی لە دووەم فیلم و کۆتا فیلمی کردووە بەناوی خۆشەویستی و تۆڵەسەندنەوە، چونکە لەکۆتایی ئەم فیلمەدا کۆتای بەژیانیشی ھاتووە و لە ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٤٤ کاتێک کە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]