محەممەد عەبدولوەھاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد عەبدولوەھاب
محمد عبد الوهاب لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٣ی ئازاری ١٨٩٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٤ی ئایاری ١٩٩١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٣ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Higher Institute of Arabic Music لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ئەکتەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانHumat Al Hima، Libya, Libya, Libya لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازمۆسیقای عەرەبی، music of Egypt لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرNahla Alqudsi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

محەمەد عەبدلوەھاب (ماوەی ژیان:١٣ی ئازاری ١٩٠٧ لە قاھیرە - میسر تاکوو ٤ی ئایاری ١٩٩١ ) یەکێکە لەناودارترین مۆسیقا ژەنەکانی عەرەب و بە مۆسیقا ژەنی نەوەکان نازناوی لێنراوە ، سەرەتا لەسەر داخوازی باوکی بەشێک لە قورئانی پیرۆزی لەبەر کردووە و دواتر خوێندتی پشتگۆێ خستووە و خویداوەتە گۆرانی ووتن و جووە بۆ ئاھەنگەکان تاکو گوێ لە گۆرانیبێژە ناودارەکان بگرێت، بەڵام ماڵەوەیان بەم ھەڵسوکەوتەی ناڕەحەت بوون و سزایان داوە. سەرەتا محمد عبدالوھاب لەگەڵ تیپێکی مۆسیقی بەناوی محمد البغدادی لەسەر شانۆ گۆرانی ووتوە تاکو دایک وباوکی نەزانن بۆتە گۆرانیبێژ، دوای ئەوە پێیان زانی گۆرانی دەڵێت زۆریان لێکردووە بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و درێژە بەخوێندن بدات، لە گەڵ ژمارەیەکی زۆری تیپە مۆسیقیەکانی میسر کاری کردووە و خۆی فێری عود ژەنین کردووە و خوێندنی مۆسیقای تەواو کردووە و بەشداری لە ئاھەنگەکاندا کردووە. ساڵی ١٩٢٤ محمد عبدالوھاب ئاھەنگێکی گەورەی لە ئیسکەندەریە گێراوە و گەورەپیاوان و ناودارەکانی میسر ئامادەی بوون یەکێک لەوانە احمد شوقی بووە، لەدوای تەواوبونی ئاھەنگەگەش احمد شوقی چاوی بە محمد عبدالوھاب کەوتووە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە کە ھونەرمەندێکی بەھرەمەندە و بەجیھانی ڕۆژنامەگەری ناساندووە و لەھەموو ئاھەنگە بەناوبانگەکاندا بەشداری پێکردووە تاکو بەتەواوەتی ناوبانگی بڵاوبۆتەوە. محمد عبدالوھاب ساڵی ١٩٥٧ ئاوازی بۆ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری عبدالحلیم حافز داناوە و ھەروەھا ١٠ ئاوازیشی بۆ گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئوم کەلسوم داناوە و ئاوازی بۆ لیلی موراد و فایزە ئەحمەد و نەجات سەغیرە و وردە و سەباح و ئەسمەھان و شادیە و فەیروز و وەدیع سافی داناوە و سرودی نیشتیمانی میسریشی داناوە و بۆتە سرودێکی ڕەسمی میسر، محمد عبدالوھاب ژمارەیەک زۆر خەڵاتی جۆراوجۆری وەرگرتووە و لە دەیان موسەلسەلە و فیلم و درامای تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە لە ٤ مایۆیی ساڵی ١٩٩١ لەتەمەنی ٨٩ ساڵیدا دوای ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەیدا لە قاھیرە پێی ھەڵخلیسکاوە و بەروەبۆتەوە سەر ئەرز و توشی جەڵتەی دەماغ مێشک بووە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی؛ دێسەمبەری ٢٠١٤