ئەردەڵان بەکر
ئەردەڵان بەکر | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ |
| مەرگ | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ (٤٢ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | شێرپەنجە |
| شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی شێخ ئەحمەد |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | ئەردۆ |
| پیشە | گۆرانیبێژ، پێشمەرگە |
| چالاکبوون | ١٩٩٧-٢٠٠٧ |
ئەردەڵان بەکر (٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ — ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩)[١] گۆرانیبێژێکی کوردی شاری هەولێر بوو. لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لە نێو بنەماڵەیەکی کورد پەرەور و شۆرشگێڕ لەدایک بووە. تا پۆلی ٩ی بنەڕەتی خوێندووە لەگەڵ ئەوەی خوێندکارێکی زیرەک بووە، ووزە و توانایەکی باشی ھەبووە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە و بووەتە پێشمەرگە، ماوەی چەند ساڵێک لە ڕیزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە پاشان دەستی بە کاری ھونەریی و گۆرانی وتن کردووە لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم کاسێتی خۆی بڵاوکردووەتەوە.[٢][٣]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]ئەردەڵان لە پاییزی ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی خانەقای لە شاری ھەولێری پایتەخت لەدایکبووە. تا پۆلی ٩ی بنەڕەتی خوێندووە، لەگەڵ ئەوەی خوێندکارێکی زیرەک بوو، وزەیەکی باشی ھەبوو و توانای وەرزی ھەبوو.[٤] لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.[٥] ماوەی چەند ساڵێک لە ڕیزی پێشمەرگەدا خەبات دەکات،[٦] پاشان دەست بە کاری ھونەریی گۆرانیوتن دەکات. لە ساڵیادی ئازادکردنی هەولێر گۆران بەکر برای هونەرمەند ئەردەڵان بەکر دەڵێت “دروود بۆ شەهامەت و مەردایەتیت… یەکەم کەس بووی کوڕانی گەڕەکی خانەقای هەولێرت ڕێکخست و بەر لەوەی پێشمەرگە قارەمانەکان بگەنە شوێنی مەبەست لە گەرمەی گوللە بارانێکی سەختدا خۆت خزاندە ناو سەرای مەخفەری هەولێر و پلەدارێکی بەعسیت ڕادەست کردوو داتە دەستی جەماوەر ڕاپەڕیەوە بەشەڕەفەکەی هەولێر پاشان لە ئازادیدا هەر لەم شارە دڵیان زویر کردی.”
ژیانی ھونەری
[دەستکاری]ئەردەڵان خاوەنی چەندین بەرھەمی گۆرانییە. لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم کاسێتی خۆی بڵاوکردووەتەوە.[٧] لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩١دا، لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەرییەکەی ٣١ی ئازاری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەرەوەی وڵات. پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە.[٦]
| « | مرۆڤ ھەستە من قەت ھەست ناکەم کە لە ھەندەرانم ھەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم | » |
شان بە شانی دەستەیەکی دیار و بەرچاو لە ھونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە ھونەرییەکانیدا و توانی ٥ ئەلبومی گۆرانی بەرھەم بھێنێت. لە ساڵی ١٩٩٣دا، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردەوە.[٥] جگە لەوانەش بەشداریی چەندین ئاھەنگ و بۆنەی جیاجیای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتییەکان بۆ ڕەوەندی کورد لە تاراوگە.
ئەردەڵان لە نەورۆزی ٢٠٠٨دا، لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک میوزیک بۆ یەکەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورەوڵاتییە گەڕایەوە بۆ کوردستان و چەند ئاھەنگێکی لە شاری ھەولێر ساز کرد.
مردن
[دەستکاری]ئەردەڵان بەکر لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم[٦] کۆچی دواییی کرد. دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا.[٦] دوای مردنیشی پەیکەرێکی ڕێزلێنانی لە پارکی منارە بۆ دروستکرا، پەیکەرەکە لە ڕۆژی ٦ی ئازاری ٢٠١٤ داندرا.[٥]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ئەلبومەکان
[دەستکاری]- کچی گاور (١٩٩٧)
- بەینۆ (١٩٩٨)
- ھەورامان (٢٠٠٠)
- زۆر دەترسم (٢٠٠٣)
- خەونێک بوو (٢٠٠٧)
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ئەردەڵان بەکر کێ بوو؟ ٥ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچڵەکێن، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ ئەردەڵان بەکر، تەمەنێکی کورت و داھێنانی بەرچاو ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٨ی نیسانی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ یادی ھونەرمەند ئەردەڵان بەکر کرایەوە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستانی نوێ، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ «وێستگەکانی ژیانی ھونەرمەند، ئەردەڵان بەکر». xendan.org. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- 1 2 3 پڕۆفایلی ئەردەڵان بەکر[بەستەری مردوو]، دەزگای ڕووناکبیریی گەلاوێژ، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- 1 2 3 4 کلیپێکی بڵاونەکراوەی ئەردەڵان بەکر بڵاوکرایەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ «کلیپێکی بڵاونەکراوەی ئەردەڵان بەکر بڵاوکرایەوە». speemedia.com. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی پارێزگای ھەولێر
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
