ئەردەڵان بەکر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەردەلان بەکرەوە ڕەوانە کراوە)
ئەردەڵان بەکر
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەئەردۆ
لەدایکبووی (١٩٦٧-0٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٦٧
ھەولێر، کوردستان
مردووی١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-١٠-١٠) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
ستۆکھۆڵم
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧–٢٠٠٧

ئەردەڵان بەکر (٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ — ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩)[١] گۆرانیبێژێکی کورد بوو.[٢][٣]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئەردەڵان لە پاییزی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە. تا پۆلی ٩ی بنەڕەتی خوێندووە، لەگەڵ ئەوەی خوێندکارێکی زیرەک بوو، وزەیەکی باشی ھەبوو و توانای وەرزی ھەبوو.[٤] لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.[٥] ماوەی چەند ساڵێک لە ڕیزی پێشمەرگەدا خەبات دەکات،[٦] پاشان دەست بە کاری ھونەریی گۆرانیوتن دەکات.

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

ئەردەڵان خاوەنی چەندین بەرھەمی گۆرانییە. لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم کاسێتی خۆی بڵاوکردووەتەوە.[٧] لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩١دا، لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەرییەکەی ٣١ی ئازاری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەرەوەی وڵات. پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە.[٦]

شان بە شانی دەستەیەکی دیار و بەرچاو لە ھونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە ھونەرییەکانیدا و توانی ٥ ئەلبومی گۆرانی بەرھەم بھێنێت. لە ساڵی ١٩٩٣دا، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردەوە.[٥] جگە لەوانەش بەشداریی چەندین ئاھەنگ و بۆنەی جیاجیای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتییەکان بۆ ڕەوەندی کورد لە تاراوگە.

ئەردەڵان لە نەورۆزی ٢٠٠٨دا، لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک میوزیک بۆ یەکەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورەوڵاتییە گەڕایەوە بۆ کوردستان و چەند ئاھەنگێکی لە شاری ھەولێر ساز کرد.

مردن[دەستکاری]

ئەردەڵان بەکر لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم[٦] کۆچی دواییی کرد. دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا.[٦] دوای مردنیشی پەیکەرێکی ڕێزلێنانی لە پارکی منارە بۆ دروستکرا، پەیکەرەکە لە ڕۆژی ٦ی ئازاری ٢٠١٤ داندرا.[٥]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەردەڵان بەکر کێ بوو؟ ٥ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچڵەکێن، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئەردەڵان بەکر، تەمەنێکی کورت و داھێنانی بەرچاو ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٨ی نیسانی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ یادی ھونەرمەند ئەردەڵان بەکر کرایەوە، ماڵپەڕی کوردستانی نوێ، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ "وێستگەکانی ژیانی ھونەرمەند، ئەردەڵان بەکر". xendan.org. ٢٠٢١-١١-١٠.
  5. ^ ئ ا ب پڕۆفایلی ئەردەڵان بەکر[بەستەری مردوو]، دەزگای ڕووناکبیریی گەلاوێژ، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ ئ ا ب پ کلیپێکی بڵاونەکراوەی ئەردەڵان بەکر بڵاوکرایەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ "کلیپێکی بڵاونەکراوەی ئەردەڵان بەکر بڵاوکرایەوە". speemedia.com. ٢٠٢٢-٠١-٠٢.