ئێم ئێم (کەسایەتی کۆمیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێم ئێم کورتکراوەی ناوی مەزەرس میڵکە/دایکی شیردەر (بە ئینگلیزی: Mother's Milk) کەسایەتییەکی خەیاڵییە ناو کۆمی کە و لەلایەن گارس ئێنیس، لە زنجیرەی دەستەی ھاوڕێکان دەردەکەوێت و ھاوڕێی نزیکی بێڵی بەچەرە و سەر بە تیمی دەستەی ھاوڕێکانە، ئەم تیمە سەر بە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیە (سی ئای ئەی). پێکەوە لەگەڵ تیمی دەستەی ھاوڕێکان دژی کۆمپانیای ڤاوت و سووپەرھیرۆ خراپەکارەکان دەوەستنەوە کە کاریان تەنھا تێکدانی کۆمەڵگایە و لەژێڕ ناوی سووپەرھیرۆ کاری خراپ ئەنجام دەدەن. ئێم ئێم کەسایەتییەکی ئەفریقی-ئەمریکییە، و کەسێکی زۆر لەسەرخۆو ھێمنە، بۆ یەکەمجار لە کۆمیکدا لە ژمارە #٢ دەرکەوتووە. ئەو ناوەی کە ھەیەتی لە کۆمیکی ژمارە #٣٥ باسکراوە، بەھۆی دڵپاکی و باشییەکەیەتی لێیان ناوە دایکی شیردەر/ بەکورتکراویی بریتییە لە ئێم ئێم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]