کوڕەکان (فرەنچایز)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەستەی ھاوڕێکان (زنجیرە)ەوە ڕەوانە کراوە)

زنجیرەی دەستەی ھاوڕێکان (بە ئینگلیزی: The Boys) زنجیرەفیلمێکی درامیی-کۆمیدیای ڕەشە. ئەم زنجیرەیە باس لە کۆمەڵێک پاڵەوانی سووپەرھیرۆ دەکات کە بۆ کۆمپانیای ڤاوت ئینتەرناشناڵ ناسراوە، کە لە ژێرەوە بە نھێنی کاری بازرگانی بە ماددەی کیمیایی و ڤایرۆسی دەکات. سووپەرھیرۆۆکانی ئەم کۆمپانیایە لەژێڕ ناوی پاڵەوان کەسانی خۆپەرست و گەندەڵکارن. لەسەر بنەمای زنجیرە کتێبی کۆمیک بە ھەمان ناو لەلایەن گارس ئینیس و داریک ڕۆبەرتسۆنەوە، کە لە سەرەتادا لەلایەن کۆمپانیای دی سی کۆمیکس لەژێر چاپی Wildstorm بڵاوکرایەوە، یەکەمجارە کە ئەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە سەرکەوتنی بەدەستھێناوە ھەم لە ڕووی دارایی و ھەم لە ڕووی ڕەخنەگرانەوە. وەرزی یەکەمی فیلمی دەستەی ھاوڕێکان کە لەلایەن ئێریک کریپکەوە لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی جێبەجێکار سێس ڕۆگن و ئیڤان گۆڵدبێرگ پەرەی پێدراوە، لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە، بە ڕزڵی چەند کەسێک و بە سەرۆکایەتی جاک کواید، ئێرین مۆریارتی، کارڵ ئۆربان و ئەنتۆنی ستار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]