بلاک نوێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بلاک نوێر بەسادەیی نوێر (بە ئینگلیزی: Black Noir) ناوی کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە زنجیرە کتێبی کۆمیکی ھاوڕێکان، کە لەلایەن گارس ئێنیس و دارێک ڕۆبێرتسۆن دروست کراوە، ھەروەھا زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە و پاشکۆکە بە ھەمان ناو، کە لەلایەن ئێریک کریپک پەرەی پێدراوە. لە ھەردوو زنجیرە کۆمیک و تەلەڤیزیۆنییەکەدا، نوێر ئەندامی گرووپی سووپەرھیرۆکانە بەناوی حەوت، لە کۆمپانیای ڤاوتی ئەمریکی، وەک کەسێکی جۆری «نینجای بێدەنگ» لە زنجیرەی دەستەی ھاوڕێکان بەشدارە. لە زنجیرەکەدا نوێر نھێنییەکەی گەورەیی لە ھۆمڵاندەر سەرکردەی گرووپی حەوت شاردبووەوە، کە ھۆمڵاندەر ڕای وایە دەبوو کەسە نزیکەکەی بەناوی نوێر پێی بووتایە کە کەسایەتی سۆڵجەربۆی باوکی ئەوە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە بلاک نوێر لەلایەن ھۆمڵاندەرەوە دەکوژرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Boys boss says this star will play 'a whole new character' in season 4 after that intense finale"