ئیزابێل ئەدجانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیزابێل ئەدجانی
ئیزابێل لە ڤیستیڤاڵی فیلمەکان لە ٢٠١٨
لەدایکبوون (1955-06-27) ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٥)
پاریس،  فەڕەنسا[١]
نەتەوەفەڕەنسی
دەرچوویUniversity of Vincennes
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکی١٩٧٠–ئێستا
یارBruno Nuytten
(١٩??–١٩٨٣)
Daniel Day-Lewis
(١٩٨٥–١٩٩٥)
منداڵەکان٢

ئیزابێل یاسمین ئەدجانی (لەدایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە پاریس) ھونەرمەندێکی فەرەنسییە و بەڕەچەڵەک جەزائیرییە، ئیزابێل شەش جار خەڵاتی سیزری وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٠ وە تاکو ئێستا لە ٣٠ فیلمی فەرەنسیدا نواندنی کردووە و لە ساڵی ١٩٨١ وە تاکو ئێستا پێنچ نازناوی بەدەستھێناوە و دوو جاریش بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەکو باشترین ھونەرمەند پاڵاوتراوە. ە و بەشێوەیەکی زۆر باش ھەروەکو زمانی فەرەنسی قسە بەزمانی ئەڵمانی دەکات، دوای ئەوەی لە دەنگخۆشیدا لەقوتابخانە بەیەکەم دەرچووە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی بەھونەری شانۆکردن کردووە، ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ڤیستیڤاڵی کانی سینەماوە خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی سیزەری وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ بۆ جاری دووەم خەڵاتی سیزەری پێبەخشراوە، ساڵی ١٩٨٩ پاڵاوتراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار و گۆڤاری گەڵ وەکو ٥٠ جوانترین ئافرەت لە جیھاندا ھەڵیبژاردووە. ئیزابێل ئەدجانی سێ جار ھاوسەرگیری کردووە و دواھەمینیشیان بڕۆنۆ نویتن بووە و دواتر جیابۆتەوە لەگەڵیا، ساڵی ١٩٨٧ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە کە دووچاری نەخۆشی ئایدز بۆتەوە و ئەگەری مردنی ھەیە، بەڵام لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن دەرکەوتووە و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردۆتەوە. ئیزابێل ئەدجانی تاکو ئێستاش لەژیانا ماوە و تەمەنی ٥٩ ساڵە و لەپاریس جێنشینە و ھەر لەویش ژیانی بەسەر دەبات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Brennan، Sandra. "Isabelle Adjani". Allmovie. لە ڕێکەوتی ٠٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.