ئۆنجۆی بایکجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆنجۆ (بە ھانگۆل: 온조왕؛ بە ھانجا: 溫祚王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ساڵی ٢٨ی زایینی مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی (لە ١٨ی پێش زایین تا ٢٨ی دوای زایین)، پاشا و دامەزرێنەرـی بایکجی بوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا. بەپێی کتێبی سامگووک ساگی، ئەو پێشینانی ھەموو پاشاکانی بایکجی بوو.

پوختە[دەستکاری]

ئۆجۆ، سێیەم کوڕی پاشا دۆنگمیۆنگ (جومۆنگ)، دامەزرێنەری شانشینی باکووری کۆریا، گۆگۆریۆ. زڕبرا بچووکی یوری بوو، کە بووە دووەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆ، وە برا بچووکی بیریو ویلایەتەکی بنیاتنا لە ئینچۆن.

دامەزراندن و ھەڵکشان[دەستکاری]

دۆنگمیۆنگ سێ کوڕی ھەبوون: یوری، بیریو، وە ئۆنجۆ. کاتێک یوری، لەدایکبوو لە دۆنگمیۆنگ لە ھاوسەری پێشووی لە بویۆ. ھات بۆ گۆگۆریۆ و بوو بە شازادەی جێنشین. بیریو و ئۆنجۆ چوون بۆ باشوور شانشینی خۆیان دامەزراند. بە پێی کتێبی سامگووک یوسا. بیریو شانشینی خۆی دامەزراند لە (ئینچۆن - 미추홀/彌鄒忽). بەڵام بەردەوام نەبوو. خەڵکی بیریو پەیوەندیان بە (سیپجی) کرد دوای ئەوەی بیریو مرد، دوای ئەوە ئۆنجۆ ناوینا بە بایکجی. دوای ئەوە، پایتەختی بایکجی بەرەو باشووربرا لە (ھابووک وێریسیۆنگ) چونکە ماگال ئەکەوێتە باکوور وە نانگنانگ ئەکەوێتە ڕۆژھەڵات. ھەردووک پایتەختەکە ئەکەونە سێئولـی ئێستا. لە ٣ی پێش زایین و ٨ی پێش زایین، ھۆزی ماگال ھێرشیان کرد لە باکوور، وە لە دووجار، ئۆنجۆ ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی سوپاکەی کرد و بردییەوە و داگیری کرد. لە ٥ی پێش زایین، ئۆنجۆ پایتەختی گواستەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت لە باشوو لە ڕووباری (ھان)، ناوەکەی گۆڕی بۆ (ھانام وێریسیۆنگ)، نێردراوێکی نارد بۆ پاشای ماھانی کۆنفیدڕاڵی پێی وت بۆ دوا کردەوەکانی.

مردن و جێگرەوەی[دەستکاری]

ئۆنجۆ مرد بە ھۆکارێکی سروشتی لە ٢٨ی زایینی، لەماوەی ٤٨ ساڵی فەرمانڕەوایی. سەرکەوت بە ھۆی کوڕە گەورەکەی دارو. ئۆنجۆ بناغەیەکی پتەوی دروستکرد بۆ مانەوەی فەرمانڕەوایی بۆ ماوەی ٦٦٠ ساڵ و بوونی ٣١ فەرمانڕوایی.

سەرچاوە[دەستکاری]