بونسیۆی بایکجی
بونسیۆ 분서 | |
---|---|
ئیۆرا | |
پاشای بایکجی | |
فەرمانڕەوایی | ٢٩٨ – ٣٠٤ی زایینی |
تاج لەسەر نان | ٢٩٨ی زایینی |
پێشوو | چاکجیی بایکجی |
جێگر | بیریو |
منداڵ(ەکان) | بویۆ گی |
خێزان | بویۆ |
خانەدان | بایکجی |
باوک | چاکجی |
دایک | خاتوو بۆگوا |
لەدایکبوون | بویۆ بونسیۆ ؟ ویریسیۆنگ |
مردن | ٣٠٤ی زایینی ویریسیۆنگ |
پیشە | پاشا |
بونسیۆی بایکجی | |
Hangul | 분서왕 |
---|---|
Hanja | 汾西王 |
پاشاکانی کۆریا |
بایکجی |
---|
|
پاشا "بونسیۆ"ی بایکجی (بە هانگۆل: 분서왕؛ بە ھانجا: 汾西王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٠٤ی زایینیدا مردووە، دەیەم فەرمانڕەوایی بایکجی بوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٢٩٨ز بۆ ٣٠٤ز)بوو. گەورەترین کوڕی پاشا چاکجی بوو
پوختە
[دەستکاری]کوڕە گەورەکەی پاشا چاکجی بوو.[١] لە ساڵی ٢٩٨ی زایینیدا لەگەڵ مردنی چاکجی بوو بە پاشا کاتێک لە ساڵی ١٣ی حوکمڕانیدا لە شەڕدا کوژرا. سامگووک ساگی تۆمار دەکات کە "لە گەنجیەوە گەشاوە و زیرەک بووە، لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانیدا بوێر و ڕاستگۆ بووە. باوکی پاشا خۆشی دەویست، و هەرگیز جیای نەدەکردەوە لە خۆی".[٢][٣]
فەرمانڕەوای
[دەستکاری]بەردەوام بوو لە شەڕکردن دژی ناوچەی لیلانگی چین کە هێزەکانیان باوکی کوشتبوو. لە ساڵی ٣٠٤ی زایینیدا هەرێمی ڕۆژئاوای ناوچەی لیلانگی گرت. بەپێی سامگووک ساگی، دادوەری ناوچەکە دواتر بکوژێکی نارد و کوشتی.[٤][٥][٦]
میرات
[دەستکاری]لەگەڵ مردنی بونسیۆ کە نەوەی پاشای هەشتەم گۆی بوو، هێڵی شاهانەی ڕکابەر لە پاشای پێنجەم چوگۆ دەرکەوتەوە، تەختی پاشایەتی گرتەوە، جگە لە حوکمڕانی کورتی کوڕی بونسیۆ گی وەک پاشای دوانزەهەم.[٧]
خێزان
[دەستکاری]- باوک: چاکجیی بایکجی
- دایک: خاتوو بۆگوا (보과부인; 寶菓夫人) - کچی دادوەری ناوچەی دایفانگ.
- شاژن(ەکان): نادیارە
- کوڕ: بویۆ گی (扶餘契, ؟–٣٤٦) - کوڕە گەورەیە، دوازدەهەمین پاشای بایکجی، گیی بایکجی.
- شاژن(ەکان): نادیارە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Park, Hyun Sook, «백제의중앙과지방»(Central area and regions of Baekje), p. 71, Juryuseong, 2005, ISBN 8987096513
- ^ Samguk sagi, Scroll 23
- ^ 분서왕 (بە كۆری). Doopedia. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ 분서왕 (بە كۆری). Encyclopedia of Korean Culture. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ 분서왕 (بە كۆری). Doopedia. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «King Chaekgye, King Bunseo». KBS World. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ 분서왕 (بە كۆری). Doopedia. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بونسیۆی بایکجی خوێندکاری لقی خێزانی گۆ مردووە: ٣٠٤
| ||
ناونیشانی پاشاکان | ||
---|---|---|
پێشوو چاکجی |
پاشای بایکجی ٢٩٨–٣٠٤ |
جێگر بیریو |