گۆیی بایکجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆیی بایکجیەوە ڕەوانە کراوە)

پاشا "کۆی"ی بایکجی (بە هانگۆل: 고이왕؛ بە ھانجا: 古爾王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٢٨٦ی زایینیدا مردووە، ٨ـەم فەرمانڕەوایی بایکجیـبوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٢٣٤ز بۆ ٢٨٦ز)ـبوو. دووەم کوڕی ٤ـەمین پاشا گایرو و برا بچووکی ٥ـەمین پاشا چوگۆ بوو. دوای مردنی ٦ـەمین پاشا گوسو، کوڕە گەورەی گوسو بوو بە پاشا، بەڵام بەسەندکرا کە زۆر بچووکە بۆ فەرمانڕەواییەتی. کۆی تەختی پاشایەتی لە سابان وەرگرت و بوو بە پاشا.

سەرچاوە[دەستکاری]