سیۆنگی بایکجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاشا "سیۆنگ"ی بایکجی هەروەها پاشای پیرۆز (بە هانگۆل: 성왕، 명왕، 성명왕؛ بە ھانجا: 聖王، 明王، 聖明王)، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٥٥٤ز مردووە، بیست و شەشەم فەرمانڕەوایی بایکجی بوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٥٢٣ز بۆ ٥٥٤ز)بوو. کوڕی بیست و پێنجەم پاشا موریۆنگ بوو. ناسراوە بەهۆی ئەوەی کە ئاینی بودیزم بکاتە ئاینی سەرەکی وڵات و گواستنەوەی پایتەخت بۆ سابی (لە ئێستادا ئەکاتە کەرتی بویۆ).

سەرچاوە[دەستکاری]