ئۆشین
ئۆشین | |
---|---|
![]() Poster/DVD cover art | |
دانەر | Sugako Hashida |
ئەکتەران | Ayako Kobayashi Yūko Tanaka Nobuko Otowa Pinko Izumi Shirō Itō Masatoshi Nakamura Tsunehiko Watase |
گێڕاوتەوە لەلایەن | Tomoko Naraoka |
مۆسیقا | Koichi Sakata |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | Japan |
زمان | Japanese |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٩٧ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | Yukiko Okamoto |
کامێرا | Multi-camera |
ماوەی پەخش | 15 minutes per episode, across 297 episodes |
پەخش | |
کەناڵ | NHK |
فۆرماتی وێنە | NTSC Interlace |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٤ی نیسانی ١٩٨٣ – ٣١ی ئازاری ١٩٨٤ |
ئۆشین (بە ژاپۆنی: おしん) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ژاپۆنییە، کە لە ٤ی نیسانی ١٩٨٣ یەکەم زنجیرەی لەسەر شاشەی NHK(تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ژاپۆن) نمایش کرا. زنجیرەکە لەبارەی ژیانی ڕاستەقینەی تانوکورا شین((田 倉 し ん)دەدوێت لەسەرەتای ژیانییەوە تاوەکو سەرەتای ھەشتاکان، خۆی نازناوە ڕاستەقینەکە شینە بەڵام خەڵکی ژاپۆن ھەر بە ئۆشین دەیخوێنن کە نازناوێکی کۆنی ژاپۆنییە.
یەکێک بوو لە ھەرە پڕبینەرترین زنجیرە خێزانییەکان لەسەرانسەری ژاپۆن و پتر لە ٨٦ وڵاتی تر لە جیھاندا لەنێوانیشیان زمانی کوردی کە لە ٢٠١٣ لەلایەن دەزگای کوردساتەوە وەرگێردرا. پێشتر لە ١٩٨٤ لە ڕێگای ژێڕنووسی ئینگلیزیەوە بۆ زمانەکانی فارسی و عەرەبی وەرگێردراوە. لە ١٩٩١ چیرۆکەکە بەشێوەی ئەنیمی منداڵانە درووستکرایەوە لەژێڕ ناوی (Sanrio).
دەستپێک[دەستکاری]
چیرۆکەکە لەبیرەوەرییەکانی خاتوون کاتسو وادا (和田 加 津) وەرگیراوە، ئەو خانمەی بەھاوکاری ھاوسەرەکەی زنجیرە فڕۆشگای یاوھان ی بەناوبانگی دامەزراند لەژاپۆن. بیرەوەرییەکانی لەڕێگای کۆمەڵێک دەستنووسی نامەیی نووسیبوویەوە کە دواتر لە لایەن Sugako Hashida کۆکرانەوە. چیرۆکەکە بارودۆخی زۆر ناڕێک و نا ھەمواری لەخۆگرتبوو بەجۆرێک بەکاری ئەوە نەدەھات بخرێتە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان، سەرەتا چیرۆکەکە بەناوی میژی بوو، دواتر سیناریۆکەی داڕێژراوە بەکۆمەڵێک دەستکاری بنچینەیی و لەژێڕ ناوی ئۆشین خرایە بواری بەرھەم ھێنانەوە. ئینجا لەلایەن میکیۆ کاواجۆچی (川口 幹 夫)بەرێوەبەری کەناڵی NHK ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ پەخش کردنی.
چیرۆک[دەستکاری]
سەرەتای چیرۆکەکە لە ساڵی ١٩٨٣ دەست پێدەکات کە ئاماداکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی زنجیرەی حەڤدەھەمی فڕۆشگا بەناوبانگەکەی، دواتر شین تانوکورا (ئۆشین) بڕیار دەدات گەشتێک بە شەمەندەفەر ئەنجام بدات، خێزانەکەی بەم گەشتەی تووشی سەرسوورمانی دەبن، چونکە نازانن چۆن لەناکاو لەبەر چاویان ون بوو. کەی کە کوڕەزایەکەیەتی بڕیار دەدات گەشتێک بکات تا بیدۆزێتەوە، چونکە پێشتر سەرەداوێکی دەست کەوتبوو لە گێڕانەوەکانی داپیرەی، لە ڕێگا دەیدۆزێتەوە و بەدوان گەشتێک دەکەن بەناو وێستگەکانی ژیانی ئۆشین لەسەرانسەری ژاپۆن لەھەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر تێیدا ژیاوە.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Oshin»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.