بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆسیتییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆسیتییەکان
لقیگەلانی ئێرانی
بەشێکە لەگەلانی قەوقاز
زمانی زگماکیزمانی ئۆسێتی، زمانی ڕووسی
ئایینمەسیحییەت، ئیسلام، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
دانیشتووان٦٧٠٬٠٠٠

ئۆسیتییەکان (بە ئۆسیتی: Ирон адæм) نەتەوەیەکی ئێرانین و بەزۆری لە قەوقاز دەژین و بە زمانی ئۆسیتی دەدوێن کە زمانێکە لە باکووری ڕۆژاوای زمانە ئێرانییەکان و پەیوەندی بە زمانی کوردییەوە ھەیە. خەڵکەکەی مەسیحین، بەڵام کەمینەیان موسڵمانن لە تورکیا و سووریادا. ئۆسیتییەکان وڵاتەکەیان بە «ئیریستۆن-Îriston» ناودەبەن (بە گورجی: oseti).[١] [٢] [٣] [٤] [٥] [٦]

ژمارە و ئایین

[دەستکاری]

زۆربەی ئۆسیتییەکان باوەڕیان بە بە ئایینی مەسیحییەتە و باوەڕیان بە ڕێبازی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتە، کەمینە بەرچاوەکانیش باوەڕیان بە بتپەرستی یان ئیسلام ھەیە.[٧] [٨] زۆربەیان لە ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا لە ڕووسیا و لە ئۆسێتیای باشوور لە گورجستان دەژین، ژمارەی دانیشتوانیان لە ڕووسیا ٥٢٨ ھەزار و لە گورجستان ٤٥ ھەزار کەسە، ھەروەھا لە تورکیا، سووریا، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، ئۆکرانیا، ئازەربایجان، تورکمانستان، کازاخستان، قرغیزستان، بیلاڕووس، ئەرمەنستان، مۆلدۆڤا، لاتڤیا و ئیستۆنیا بوونیان ھەیە، ژمارەیان لە ھەموو جیھاندا ٧٣٠–٧٥٥ ھەزار کەسە و بنەچەیان لە سەکاکانەوەیە و یەکێک لە ئۆسیتییە دیارەکان زۆرانبازی ئۆزبەکستانی ئارتور تایمازۆڤە.[٩]

وشەزانی

[دەستکاری]

ئۆسێتیا و ئالانستان ناوەکەیان لە ڕووسەکانەوە وەرگیراوە، کە ناوی گورجی ئۆسی و ئۆسیتی (وڵاتى ئۆسی ოსეთი)یان وەرگرتووە.[١٠]

ھۆزەکانی ئۆسیتی

[دەستکاری]

لە باشووری ئالانستان (ئۆسیتیا) دەژین و بە شێوەزاری ئێرانی دەدوێن. کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تایبەت بە خۆیان ھەیە وەک:

  • ئەلاگیری، کورتەتی، تاگاوری، کودار، توال، ئورستوال و کسسان.
  • دیگۆرەکان لە ڕۆژاوای ئالانستان بە شێوەزاری دیگۆر دەدوێن.
  • لاسی، کۆچەری ھەنگارین لە سەدەی ١٣دا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lubotsky, Alexander (2010). Van Sanskriet tot Spijkerschrift Breinbrekers uit alle talen. Amsterdam: Amsterdam University Press. p. 34. ISBN 978-9089641793.
  2. Salbiev, Tamerlan (2021). "KUỊRDALÄGON". In Yarshater, Ehsan (ed.). Encyclopædia Iranica, Online Edition. Encyclopædia Iranica Foundation.
  3. «THE ROLE OF ISLAM IN NORTH OSSETIA». Jamestown (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. Bell, Imogen. Eastern Europe, Russia and Central Asia, p. 200.
  5. Mirsky, Georgiy I. On Ruins of Empire: Ethnicity and Nationalism in the Former Soviet Union, p. 28.
  6. Mastyugina, Tatiana. An Ethnic History of Russia: Pre-revolutionary Times to the Present, p. 80.
  7. https://web.archive.org/web/20190416074851/http://sreda.org/en/arena
  8. "Ossetians". Encarta. Microsoft Corporation. 2008.
  9. https://www.nationalia.info/profile/33/ossetia
  10. http://src-h.slav.hokudai.ac.jp/publictn/acta/23/02_shnirelman.pdf