بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆبژەکتیڤیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆبژەکتیڤیزم سیستمێکی فەلسەفییە لەلایەن «ئاین ڕاند»ی نووسەر و فەیلەسووفی ڕووسی-ئەمریکییەوە پەرەی پێدراوە و ناوی لێنراوە. وەکوو خۆی دەیگێڕێتەوە، پوختەی فەلسەفەکەی ئەمەیە: «مرۆڤ لە گوێن بوویەکی قارەمان تێگەیین، کە بەختیاریی خۆی ئامانجی ئەخلاقیی ژیانییەتی و، پێکھێنانی کاری بەبەرھەم شەریفترین کردەوەیەتی و، ئەقڵ تاقانە یەکلاییکەرەوەیە بۆی.»[١]

ڕاند یەکەمجار باوەڕە فەلسەفییەکانی لە چیرۆکە خەیاڵییەکانیدا دەربڕیوە، بە تایبەتی لە ڕۆمانەکانی سەرچاوکە (١٩٤٣) و ئەتڵەس شانی ھەڵتەکاند (١٩٥٧)، دواتریش لە وتار و کتێبە ناخەیاڵییەکاندا.[٢] لیۆنارد پیکۆف، مامۆستای فەلسەفە و جێگەداری فیکریی ناودێرکراوی ڕاند،[٣] دواتر پێکھاتەیەکی فەرمیتری پێبەخشی. پیکۆف ڕای گەیاند ئۆبژەکتیڤیزم تا دەگاتە حاندی «پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی» کە لەلایەن خودی ڕاندەوە دانراون، وەکوو سیستمێکی داخراو وایە و ناگۆڕدرێ. بەڵام، وتیشی «ھەمیشە دەتوانرێ مانای شاراوە و بەکاربردن و یەکخستنی نوێ بدۆزرێتەوە.»[٤]

دۆزە سەرەکییەکانی ئۆبژەکتیڤیزم بریتین لەوەی کە:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ڕۆمانی ئەتڵەس شانی ھەڵتەکاند، نووسراوی ئاین ڕاند
  2. ^ Badhwar، Neera K. (2023)، Zalta، Edward N. (ed.)، «Ayn Rand»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Winter 2023 ed.)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە 2024-12-04 ھێنراوە
  3. ^ «The Heirs Of Ayn Rand: Has Objectivism Gone Subjective». linguafranca.mirror.theinfo.org. لە 2024-12-04 ھێنراوە.
  4. ^ «Fact and Value». peikoff.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2010-03-29. لە 2024-12-04 ھێنراوە.