بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دڵخۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دڵخۆشی یان شادمانی ھەستێکی ئەرێنییە لە ئینساندا و وەکوو وشە بە مانای بەھرەمەند بوون لە شادیی گەورە و درێژخایەنە. [١] ڕووت ڤینھۆڤن کە پێشەنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لەمەڕ دڵخۆشییەوەیە ئاوەھا پێناسەی ئەکا: دڵخۆشی ڕادەی دڵخواز بوون و جێی پەسەند بوونی سەرجەم ژیانی ئینسانە بە پێی داوەریی خۆی. [٢]

ھەر کەسەو شیاوی بارودۆخی خۆی دڵخۆشی تەجروبە ئەکات، بەڵام ناساندنی بە قەدەر تەجروبەکردنی ئاسان نییە. ھەر لە کۆنەوە فەیلەسووفان و بیرمەندان سەرنجیان داوەتێ و ھەوڵیان داوە بیناسێنن. ئەفلاتوون لە کتێبی کۆماردا بە سێ ھێمان یان بنەما لە ئینساندا ئاماژە ئەکا: ئەقڵ (reason)، کوڵوکۆ (emotion)، مەیل (appetite). ئەو ئەڵێ دڵخۆشی ئەو کاتەیە لە نێوان ئەم سێ ھێمانەدا ھاوسەنگی ھەبێت. بە لای ئەرەستووەوە شادمانی ژیان بەسەربرن بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاق و فەزیلەتەکانە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ مەردۆخ ڕۆحانی، ماجد (١٣٨٥). فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان. پەخشانگای زانستگای کوردستان. p. ١٥٠٠.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ ڤینھۆڤن (Veenhoven)، ڕووت (Ruut). «چەمکی شادمانی (CONCEPT OF HAPPINESS)» (PDF). worlddatabaseofhappiness.eur.nl. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.