وشیاری
وشیاری یا ھۆشیاری یانی خاوەن ھۆش بوون، «ھۆش»یش یانی ئاگاداری لە حاڵ و وەزعی خۆ.[١] بە واتایەکی دی، وشیاری حاڵەت یا تواناییی ئاگادار بوونە لەو شتانەی لە دەرەوە یا لە ناو زەیندا ڕوو ئەدات. وشیاری تایبەتمەندیی خاوەنبوونە زیندووکانە و لە مرۆڤدا بە بەرزترین ڕادەی خۆی ئەگات. ھیچ بوونێکی زیندوو بە قەدەر مرۆڤ ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نییە. وەکوو حاڵەت، وشیاری ھەمان ئاگایییە، واتە ئەو بارودۆخەی کە خاوەنبوونی زیندوو لە کاتی ھەستپێکردن و دەرکپێکردن و ناسینەوە و جیاکردنەوەدا تێدایە. وەکوو توانایی، وشیاری بەو تایبەتمەندییە لە ھەندێ لە خاوەنبوونە زیندووکاندا ئاماژە ئەکا کە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەکا لە «بوون»یان ئاگادار ببنەوە.[٢]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]وشەی ھۆش لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی *ōus : əus- : us- و ڕیشەی ھیندوئێرانی و پرۆتۆئێرانیی *auš- : uš- بە مانای گوێ و گوێچکەکانەوە ھاتووە.[١]
دیمەنی لە بوارەکانی زانستدا
[دەستکاری]
فەیلەسووفانی ڕۆژاوایی لە دیکارت و لۆک بەم لاوە ھەوڵیان داوە خۆیان لە سروشتی وشیاری و ئەوەی کە جێگەی لە ناو وێنەیەکی گەورەتری جیھان لە کوێیە تێبگەیێنن. بەتایبەت لە دیاردەناسی و لە فەلسەفەی زەیندا زۆربەی پرسیارەکان لە دەور مەسەلەی وشیاریدا ئەسووڕێنەوە. بۆ نموونە: ئاخۆ وشیاری ماددەیە؟ ئاخۆ ئەکرێ کۆمپیوتەر و ڕۆبۆت وشیار بن؟ چۆن وشیاری گرێ ئەخوا بە زمانەوە؟ چۆن وشیاری وەکوو بوون گرێ ئەخوا بە دنیای ئەزموونەوە؟ ڕۆڵی خۆ لە ئەزمووندا چییە؟
لەم دوایییە، لە بوارە جیاجیاکانی زانستی کۆگنیتیڤ وەکوو سایکۆلۆجی و نورۆسایکۆلۆجی و زمانەوانی و مرۆڤناسیدا، وشیاری بووە بە بابەتێکی گرنگی لێکۆڵینەوە. ھەوڵ و تەقالاش لە پلەی یەکەمدا بۆ تێگەیشتنە لەوەی کە لە باری بایۆلۆجی و سایکۆلۆجییەوە بوونی ئاگادارییەکان لە وشیاریدا بە چ مانایە.[٤] یا بە زمانێکی تر، بۆ دەسنیشانکردنی پێکەوەبەستراوییەکانی دەمار و دەروونە لە وشیاریدا. زۆرینەی لێکۆڵینەوەگەلی تەجروبی (ئەوانەی لە تاقیگەدا ئەکرێن) بۆ ھەڵسەنگاندنی وشیاری لە مرۆڤەکاندا داوایان لێ ئەکەن ئەزموونەکانیان بە قسە بۆ بگێڕنەوە (بۆ نموونە: «وەختێ من فڵان کار ئەکەم ئەگەر شتێکت بەدی کرد پێم بڵێ»).
لە پزیشکیدا، وشیاری بە ڕوانین لە وریایی و وەڵامدەریی نەخۆشێک ھەڵدەسەنگێندرێت و دەکرێت وەکوو زنجیرەیەک لە دۆخەکان چاوی لێ بکرێت: وریا، بەئاگا لە کات و شوێن، ڕاگەیێنەر، لە گێژیدا و، پاشان وڕێنە، پاشان لەدەستدان و دۆڕانی ھەر چەشنە ڕاگەیێنییەکی مانادار و، کۆتایی دێت بە جووڵەنەکردن لە وەڵامی ھاندانی بەسوێدا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا نانەوازادە، عەلی (٢٠٢٢). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی (بەرگی شەش). لاپەڕە ٤٥٧.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Branden، Nathaniel (١٩٦٩). The Psychology of Self-Esteem. لاپەڕە ٧, ٨.
- ^ «Science & Technology: consciousness». Encyclopædia Britannica. لە August 20, 2010 ھێنراوە.
{{cite encyclopedia}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Cohen A.P. , Rapport N. (١٩٩٥). Questions of Consciousness. London: Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٤-٨٠٤٦٩-٦.
- ^ Güven Güzeldere (١٩٩٧). Ned Block؛ Owen Flanagan؛ Güven Güzeldere (eds.). The Nature of Consciousness: Philosophical debates. Cambridge, MA: MIT Press. لاپەڕە ١–٦٧.