بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئوزوماکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئوزوماکی (بە ژاپۆنی: うずまき، ودق: 'پێچاوپێچ') زنجیرە مانگایەکی چەشنی ترسناکی ژاپۆنییە کە لەلایەن جۆنزی ئیتۆ نووسراوە و وێنەکێشراوە. لە گۆڤاری مانگا بیگ کۆمیک سپیرێتس لە ساڵی ١٩٩٨ تا ١٩٩٩ وەک زنجیرەیەک دەرکەوت، ئەو پەڕتووکانە کۆکرانەوە بۆ سێ بەرگ کە لە مانگی ئابی ١٩٩٨ەوە تا ئەیلوولی ١٩٩٩ بڵاوکرانەوە. لە ئازاری ٢٠٠٠، شۆگاکوکان بڵاوکراوەی وەشانێکی تری بڵاوکردەوە، دواتر لە ئابی ٢٠١٠ بڵاوکراوەیەکی تری وەشانی نوێتر. لە ئەمریکای باکوور، ڤیز میدیای وەرگێڕانی زنجیرەکە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە لە گۆڤاری مانگانەی پەلپ لە شوباتی ٢٠٠١ەوە تا ئابی ٢٠٠٢. ڤیز میدیای دواتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ەوە تا تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە، لەگەڵ دووبارە بڵاوکردنەوەی لە تشرین یەکەمی ٢٠٠٧ەوە تا شوباتی ٢٠٠٨، و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بڵاوکراوەیەکی بە بەرگی ڕەق پەخشکرد.

لە ساڵی ٢٠٠٠ مانگاکە وەرگێڕدرا بۆ دوو کایەی ڤیدیۆیی بۆ وۆندەرسوان و فیلمێکی ژاپۆنی بە شێوەی لایڤ ئەکشن لە دەرھێنانی ھیگوچینسکی. وەرگێڕانی زنجیرەیەکی بچووکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ کە بە ھاوبەشی لەلایەن بەرھەمھێنانی ئای جی و ئەدڵەت سویم بەرھەم ھێنراوە، لە مانگی ئەیلوول تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئەمریکا لە بلۆکی بەرنامەسازی تونامی ئەدەڵت سویم پەخشکرا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Uzumaki»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]