کۆمیدیای ترسناک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمیدیای ترسناک (بە ئینگلیزی: Comedy horror) ئەدەبیات و ژانەرێکی فیلمە کە توخمەکانی ئەدەبی کۆمیدی و وێژەی ترسناک تێکەڵ بەیەکتر دەکرێن. ئەم ژانەرە ھەمیشە لەگەڵ کۆمێدیای ڕەشدا تێکەڵ دەکرێت، تەنھا لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا نەبێت.[١] وە لە ھەندێک ڕووەوە دەتوانرێت بە ژێرکۆمەڵەیەکی کۆمیدیای ڕەش ھەژمار بکرێت. زۆرجار کۆمیدیای ترسناک تەنز لەسەر شتە ترسناکەکان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ نوکتە بەکاردەھێنن یان چیرۆکەکە لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە وەردەگرن، وەک «کوخی دارستان» یان «تاکەر و دەیل دژی ئیڤڵ». کورتە چیرۆکی ئەفسانەی چاڵی خەوتوو لە نووسینی واشنتۆن ئیرڤینگ "یەکەم چیرۆکی کۆمیدیای ترسناک و گەورەیە". چیرۆکەکە وایکردووە خوێنەران "ساتێک پێبکەنن و ساتێکی دیکە ھاوار بکەن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]