ئایفۆن ١٣ پرۆ
| ئایفۆن ١٣ پرۆ | |
|---|---|
| لقی | ئایفۆن، iPhone Pro |
| دامەزران | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
| پلەی بەرزتری داهاتوو | iPhone 13 Pro Max |
| پلەی خوارەوەی داهاتوو | ئایفۆن ١٣ |
| بەشێک لە زنجیرەی | ئایفۆن |
| لە پێش | ئایفۆن ١٢ پرۆ |
| لە دوای | ئایفۆن ١٤ پرۆ |
| ڕەنگ | silver، گرافیت، زێڕین، شین |
| CPU | Apple A15 Bionic |
| Connector | Lightning connector، MagSafe connector |
| سیستمی پشتگیریکراو | ئای ئۆ ئێس ١٥ |
| وێبگە | https://www.apple.com/it/iphone-13-pro، https://www.apple.com/iphone-13-pro/ |
| پابەندە بە | IEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code) |
| تەکنەلۆژیای نمایشکردن | AMOLED |
ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس (بە ئینگلیزی: Iphone 13 Pro)یەکێکن لە مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردنیان بۆ کراوە. ئەم مۆبایلە زیرەکانەی نەوەی پازدەھەمن، و پێشەنگی ئایفۆنن و جێگەی مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٢ پرۆ و ئایفۆن ١٢ پرۆ ماکسیان گرتووەتەوە. ئەم دوو مۆدێلە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە بۆنەیەکی تایبەتی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەگەڵ ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینی نمایش کران و دوای دە ڕۆژ لە ٢٤ی ئەیلوول بەردەست بوون. لەنێو نوێکارییە سەرەکییەکانی ئەم مۆبایلە بە بەراورد بە نەوەی پێشوو باشترکردنی تەمەنی پاتری و باشترکردنی کامێرا و وێنەگرتنی حیساباتی، فۆکس بۆ وێنەگرتن لە «دۆخی سینەمایی» نوێ بە ڕوونی ١٠٨٠ پی بە خێرایی ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا، تۆمارکردنی ڤیدیۆی پرۆرێس، و شاشەیەکی بە ڕێژەی نوێبوونەوەی گۆڕاو لە ١٠ بۆ ١٢٠ ھێرتز کە بە ناوی پرۆمۆشن خرایە بازاڕەوە.[١][٢]
مێژوو
[دەستکاری]ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ و لە یەکێک لە بۆنە تایبەتەکانی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە کووپەرتینۆ، کالیفۆرنیا ناسێنران. نرخی ئایفۆن ١٣ پڕۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس بەراورد بە نەوەی پێشوو ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە و بۆ مۆدێلی ئایفۆن ١٣ پڕۆی ١٢٨ گێگابایت بە ٩٩٩ دۆلاری ئەمریکییە و بۆ مۆدێلی ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکسی ١٢٨ گێگابایت بە ١٠٩٩ دۆلاری ئەمریکییە.[٣] دیزاینی ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس تا ڕادەیەکی زۆر ھاوشێوەی مۆدێلەکانی پێشوویەتی و شاشەیەکی تەختی ھەیە (ھاوشێوەی بەرھەمەکانی ئەم دوایییەی ئەپڵ)، بەڵام ئێستا مۆدیۆلی کامێرای دواوە بەھۆی گەورەبوونی عەدەسەی مۆبایلەکەوە ڕووبەرێکی گەورەتری پشتەوەی مۆبایلەکەی داگیرکردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IPhone 13 Pro»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ↑ «iPhone 13 Pro and iPhone 13 Pro Max». Apple.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «iPhone 13: All the Details! Reviews, Features, More». MacRumors (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Archived copy January 18, 2022 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا