ئای ئۆ ئێس ١٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئای ئۆ ئێس ١٥
دامەزران٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
لەسەر بنچینەیئای ئۆ ئێس ١٤
بەشێک لە زنجیرەیئای ئۆ ئێس، یوونیکس، Darwin
پاشکۆئای ئۆ ئێس ١٤
لەدوای ئەوئای ئۆ ئێس
بڵاوکەرەوەئەپڵ
پەرەپێدەرئەپڵ
وەشانی نەرمامێر15.8.1
User manual URLhttps://support.apple.com/guide/iphone/welcome/15.0/ios/15.0
وێبگەhttps://www.apple.com/ios/ios-15
Update methodئایتیوونز، over-the-air programming، ئای ئۆ ئێس
بەرواری ڕاگەیاندن٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١

ئای ئۆ ئێس ١٥ (بە ئینگلیزی: IOS 15) پازدەھەمین وەشانی سیستمی کارپێکردنی مۆبایلی ئای ئۆ ئێسە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە و جێگەی ئای ئۆ ئێس ١٤ی گرتووەتەوە. ئەم سیستمە کارپێکردنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەکاردەھێنرێت. ئەم وەشانەی لە کۆڕی گەشەپێدەرانی جیھانی ئەپڵ لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وەک جێگرەوەی ئای ئۆ ئێس ١٤ ڕاگەیەندرا و لە ٢٠ی ئەیلوول بۆ ھەمووان بڵاوکرایەوە. لە ئای ئۆ ئێس ١٥دا دەستگەیشتن و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکان گۆڕدراون.[١] بۆنموونە گۆڕانکاری و نوێکردنەوە بۆ فەیس تایم کراوە. یەکەمین تاقیکاری گەشەپێدەری ئای ئۆ ئێس لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە و یەکەم تاقیکاری گشتی ئەم سیستمە کارپێکردنە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١دا بڵاوکرایەوە.[٢] ئەم سیستمە کارپێکردنە بە تایبەتمەندی نوێیەوە لە ٢٠ی ئەیلوولدا بڵاوکرایەوە.[٣] بەزۆری نوێکردنەوەکان بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەنجام دەدرێن، بەڵام بۆ خێراتر وەرگرتنی نوێکارییەکە یان ئەگەر نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکیت کوژاندەوە، یان بە ھەر ھۆکارێکی تر کە پێویستی بە نوێکردنەوەی دەستی ھەبێت بۆ نوێترین وەشانی.[٤] میمۆجی لە ئای ئۆ ئێس ١٥ بژاردەی زیاتری تایبەتمەندکردنی هەیە، لەوانە جل و بەرگی نوێ و دوو ڕەنگی چاوی جیاواز و چاویلکەی نوێ و ستیکەری نوێ و سەرپۆشی فرەڕەنگ و بژاردەی نوێی دەستگەیشتن.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "iOS 16 and iPadOS 16 are compatible with these devices". Apple Support (بە ئینگلیزی). 24 October 2022. Archived from the original on 2022-10-24. Retrieved 2022-10-24.
  2. ^ Hill, Sam (13 October 2021). "How to use Focus Mode on iOS 15". Input (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2022-04-09. Retrieved 2022-02-11.
  3. ^ Krasnoff, Barbara (2021-10-15). "How to use iOS 15's new Focus modes". The Verge (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2022-06-02. Retrieved 2022-02-11.
  4. ^ "iOS 15 Preview". Apple (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2021-08-19. Retrieved 2021-08-20.
  5. ^ Adorno, José (2021-09-26). "iOS 15 brings new Memoji customization with over 40 outfits, accessibility options, more". 9to5Mac (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2022-01-14. Retrieved 2022-01-14.