بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایفۆن ١٤ پرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایفۆن ١٤ پرۆ
لقیئایفۆن، iPhone Pro
پلەی بەرزتری داهاتووiPhone 14 Pro Max
پلەی خوارەوەی داهاتووiPhone 14 Plus
لە پێشئایفۆن ١٣ پرۆ
لە دوایئایفۆن ١٥ پرۆ
ڕەنگsilver، gold، وەنەوشەیی، ڕەش
دروستکەرفۆکسکۆن، ئەپڵ
Brandئەپڵ، ئایفۆن
CPUApple A16 Bionic
ConnectorLightning connector
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئای ئۆ ئێس
وێبگەhttps://www.apple.com/iphone-14-pro/، https://www.apple.com/fr/iphone-14-pro/، https://www.apple.com/de/iphone-14-pro/specs/
پابەندە بەIEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code)
بەرواری ڕاگەیاندن٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

ئایفۆن ١٤ پرۆ و ١٤ پرۆ ماکس (بە ئینگلیزی: Iphone 14 Pro Max) تەلەفۆنی زیرەکی ئاست بەرزن کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ دیزاین دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە. ئەوان نەوەی ١٦ی ئایفۆنە پێشەنگەکانن کە جێگەی ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکسیان گرتەوە. ئامێرەکان شانبەشانی ئایفۆن ١٤ و ئایفۆن ١٤ پڵەس لە چالاکییەکەی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە کووپەرتینۆ، کالیفۆرنیا لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایشکران و لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەردەست کران. ئایفۆن ١٤ پرۆ و ١٤ پرۆ ماکس بە چوار ڕەنگ دیزاین کراون کە بریتین لە زیو، بۆشایی ڕەش، زێڕین و وەنەوشەی تۆخ. ڕەنگی وەنەوشەیی تۆخ ڕەنگێکی نوێیە کە جێگەی شینێکی تێری گرتووەتەوە.[١][٢][٣] ئایفۆن ١٤ پرۆ پاترییەکی ٣٢٠٠ میلی ئەمپێری ھەیە کە ٢٣ کاتژمێر ڤیدیۆ پەخش دەکات و ٢٠ کاتژمێر ڤیدیۆ ستریمینگ دەکات. وەشانی پرۆ ماکس خاوەنی پاترییەکەی ٤٣٢٣ میلی ئەمپێرە و ٢٩ کاتژمێر ڤیدیۆ پەخش دەکات و ٢٥ کاتژمێر ڤیدیۆ ستریمینگ دەکات. ھەستەوەر و عەدەسەکان لەسەر کامێرای سەرەکی و زۆر فراوان نوێکراونەتەوە. ئایفۆن ١٤ پرۆ و پرۆ ماکس سیستەمی (A16 Bionic)یان ھەیە، کە جێگەی ئەو (A15 Bionic)ی گرتووەتەوە کە لە زنجیرەی ئایفۆن ١٣ و ١٣ پرۆ ھەیە، کە نەوەی سێیەمی ئایفۆن SEیە. عەدەسەکە دەرچەیەکی گەورەتری ھەیە بۆ باشترکردنی ڕوونی بینایی. ھاوشێوەی ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس، ١٤ پرۆ و پرۆ ماکس لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١٦دا ھاتن.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ MacRumors Staff (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «iPhone 14 Pro: Everything we know about Apple's upcoming Pro iPhone models». MacRumors. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «iPhone 14 Pro». apple.com. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «iPhone 14 Pro: Just Announced! Dynamic Island, A16 Chip, Satellite Connectivity». MacRumors (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ Hall، Zac (١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Apple announces iPhone 15 Pro and 15 Pro Max with titanium case, USB-C, Action button, A17». 9to5Mac (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Hern، Alex (2022-10-26). «Apple to put USB-C connectors in iPhones to comply with EU rules». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-09-30 ھێنراوە.