ئایفۆن ١٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایفۆن ١٣ یان ئابفۆن ١٣ مینی (بە ئینگلیزی: Iphone 13) جۆرێکە لە تەلەفۆنە زیرەکان کە لەلایەن ئەپڵ کاری دیزاین و پەرەپێدانیان بۆ کراوە و لە بازاڕەکان فرۆشراون. ئەمانە پازدەھەمین نەوەی ئایفۆنەکانن (لە دوای ئایفۆن ١٢ و ئایفۆن ١٢ مینی بە ڕێککەوت). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ئیڤێنتێکی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە شاری کووپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنی پەردەیان لەسەر لادرا، شانبەشانی ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس کە نرخیان بەرزترە. داواکاری پێشوەختە بۆ ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینی لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ دەستیپێکرد، بە فەرمی لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاوکرانەوە. ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینی بە فەرمی شانبەشانی ئایپادی نەوەی نۆیەم، ئایپاد مینی نەوەی شەشەم، ئەپڵ وات چ سیریز ٧، ئایفۆن ١٣ پڕۆ، و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس لەلایەن ڕووداوێکی ڕۆژنامەوانی خەیاڵییەوە ڕاگەیەندرا کە لە ئەپڵ پارک لە شاری کوپەرتینۆی ساڵی ٢٠١٩ وێنەیان پیشاندرا. نرخی ئایفۆن ١٣ لە ٧٩٩ دۆلاری ئەمریکی و بۆ ئایفۆن ١٣ مینی لە ٦٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]