ئایفۆن ١٢ پرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشەوەی ئایفۆن ١٢ پڕۆی ئاڵتوونی

ئایفۆن ١٢ پڕۆ و پڕۆ ماکس (بە ئینگلیزی: iPhone 12 Pro) مۆبایلی زیرەکن کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە کاری دیزاین و دروستکردنیان بۆ کراوە. ئەم دوو مۆدێلە، مۆبایلە زیرەکەکانی ئەپڵن لە نەوەی ١٤ی مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن کە جێگەی مۆدێلەکانی پێشووی ئایفۆن ١١ پرۆ و پرۆ ماکسیان گرتەوە. ئەم دوو مۆدێلە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ناسێندرابوون، ئایفۆن ١٢ پرۆ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، ھەروەھا ئایفۆن ١٢ پرۆ ماکس لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی ئەم مۆبایلە بە بەراورد بە ئایفۆن ١١ پرۆ و پرۆ ماکس بریتین لە پشتگیری فایف جی، ھەستەوەری لیدار، پشتگیری سیستەمی شەحنکردنەوەی بێ وایەر و ئیکسسواراتە بێ وایەرەکانی ماگ-سەیف، چیپسێتی ئەپڵ (A14 Bionic 5nm)، تۆمارکردنی ڤیدیۆی ئێچ دی ئاڕ بە ڕوونی فۆڕ-کەی. شاشەی گەورەتر بە قەبارەی ٦٫١ ئینج و ٦٫٧ ئینج لە مۆدێلەکانی پرۆ و پرۆ ماکس، نوێکردنەوەی کەمترین بیرگە لە ٦٤ گێگابایتەوە بۆ ١٢٨ گێگابایت، لەگەڵ بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایت.[١] ھەروەھا ئەم مۆدێلە پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرای ٢٠ وات دەکات لەگەڵ یوو ئێس بی و تەکنەلۆژیای شەحنکردنەوەی بێ وایەری (Power Delivery 2.0) بە ھێزی ١٥ وات. ئایفۆن ١٢ پرۆ و پرۆ ماکس ھاوشێوەی ئایفۆن ١٢ و ١٢ مینی یەکەم زنجیرەی ئایفۆنەکانن کە شەحن و ئیرپۆدیان لە پاکەتەکەیاندا نییە؛ بەڵام ھێشتا کەیبڵی یوو ئێس بی-سی بۆ ڕووناکردنەوە لە پاکەتەکەیاندایە. بە تێپەڕبوونی کات، ئەپڵ ئەم گۆڕانکارییەی لە ئایفۆنەکانی دیکەی خۆیدا جێبەجێ کرد کە لە فرۆشتندا بوون.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Apple introduces iPhone 12 Pro and iPhone 12 Pro Max with 5G". Apple Newsroom (بە ئینگلیزی). Archived from the original on October 13, 2020. Retrieved May 22, 2022.
  2. ^ "Apple Begins Selling Refurbished iPhone 12 and iPhone 12 Pro Models". MacRumors (بە ئینگلیزی). March 14, 2022. Archived from the original on July 6, 2022. Retrieved July 6, 2022.