ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بە زیندانییە فەلەستینییەکان ٢٠٢٣
ڕواڵەت
ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بە زیندانییە فەلەستینییەکان ٢٠٢٣ | |
---|---|
بەشێکە لە | ئاگربەستی غەززە ٢٠٢٣، شەڕی ئیسرائیل و حەماس |
وڵات | ئیسرائیل |
جێ | کەرتی غەززە |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ |
بەشداربوو | cabinet of Israel، حەماس |
لەکاتی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل ٢٠٢٣دا زنجیرەیەک ئاڵوگۆڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ڕوویدا بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل بە دیلەکانی فەلەستین. دانوستانەکان بە نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا ئەنجامدرا و بەشێک بوو لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لە ساڵی ٢٠٢٣. لە ئیسرائیل ئەو گرێبەستە ناوی "ئۆپەراسیۆنی دەروازەی بەھەشت" (بە عیبری: דלתות שמיים) بوو و بەرنامەی لاوەکی بۆ لێھاتنی ھاووڵاتیانی بیانی ناوی "ئۆپراسیۆنی دەستی دۆستانە" بوو (بە عیبری: יד אחות).
ئیسرائیل ٢٤٠ زیندانی فەلەستینی ئازاد کرد کە ١٠٧ کەسیان منداڵ بوون و سێ لەسەر چواریان بە تاوانێک سزا نەدرابوون.[١] لەبەرامبەردا حەماس ١٠٥ ھاووڵاتی مەدەنی ئازاد کرد کە ٨١ کەسیان خەڵکی ئیسرائیل بوون و ٢٣ کەسیان خەڵکی تایلەندی و کەسێکی فلیپینی بوو.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Shao، Elena (December 2023). «Freed Palestinians Were Mostly Young and Not Convicted of Crimes». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «8 Israeli hostages freed from Gaza at end of seventh day of truce». تايمز إسرائيل. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بە زیندانییە فەلەستینییەکان ٢٠٢٣ تێدایە. |