ئاگا (فیلم)
ئاگا یەکەم فیلمی کوردی ئەنیمەشنی دوو ڕەھەندییە کە باس لە ئەنفال دەکات، فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا.[١]
ئاگا | |
![]() | |
دەرھێنەر | بێھنام بابازادە |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەدیابین ئەجێنسی |
نووسین | ئەمیر حاجی داوود |
چەشنی فیلم | ئەنیمەیشن |
کاست | ڕەنج سەنگاوی ھەژان ھێرش ساز ئاسۆ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ٦٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی، عەرەبی |
بۆ یەکەم جار لە کوردستان فیلمێکی ئەنیمەیشن بەرھەمدەھێندرێت بە ناوی "ئاگا" کە لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان پەخشکراوە.
فیلمی "ئاگا" نووسین و سیناریۆی ئەمیر حاجی داوودە، و ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن بێھنام بابازادە، کە کوردێکی ڕۆژھەڵاتە دەرھێنانی بۆ کراوە،[٢] ھاوکات بەڕێوەبەری ھونەری گەیلان عەبدوڵڵایە.
ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن ستافێکی کورد و ستافێکی ئێرانییەوە دەرھێنراوە و کۆمەڵێک ھونەرمەند و کەسایەتی بەناوبانگی کورد ڕۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەبینن. ھەریەک لە ڕەنج سەنگاوی، ھەژان ھێرش، و ساز ئاسۆ ڕۆڵی تێدا دەبینن، کاری ساوند دیزاینی لەلایەن بژار دیلان بۆ کراوە و گۆرانییەکەی لەلایەن دەریا کاروان وتراوە و بەرھەمھێنانی ئەدیابین ئەجێنسییە.
چیڕۆک[دەستکاری]
ئاگا چیڕۆکێکە کە باس لە منداڵێکی کورد دەکات، کە دەربازبووی ژێردەستی ڕژێمی بەعسە لەکاتی ئەنفالکردنی خانەوادەکەی و گوندەکەیان، ھاوکات ئاگا بەبیرھێنانەوەیەکە لەو نەھامەتیانەی کە کورد لە ساڵانی ڕابردوو لەسەر دەستی دوژمنانی بینیویەتی.
پەخشکردن[دەستکاری]
لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە شاشەی زۆربەی سینەماکانی کوردستان نمایشکرا. و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە تەلەڤیزیۆنی ئاسمانیی ڕووداو پەخشکرا، کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی یادکرنەوەی قوربانیانی ئەنفال.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ماڵپەڕی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ Archived ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
- ^ "بەمزوانە یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی بڵاو دەکرێتەوە". ماڵپەڕی یەڵا. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
سەرچاوکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. |