ئاکی شیمازاکی
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئاکی شیمازاکی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٥٤ |
نەتەوە | ![]() |
پیشە | نووسەر، مامۆستا، وەرگێڕ |
ئاکی شیمازاکی (بە فەڕەنسی: Aki Shimazaki) ڕۆمانووسی کەنەدی و وەرگێری کەنەدی، ساڵی ١٩٥٤ لە ژاپۆن لەدایک بووە. ساڵی ١٩٨١ کۆچی کردووە بۆ کەنەدا[١] لەوەتەی ١٩٩١وە لە مۆنتریال ئەژیت، لەوێ مامۆستای زمانی ژاپۆنییە و ڕۆمانەکانی خۆی بە زمانی فەڕەنسی بڵاو ئەکاتەوە و کتێبەکانی بە گەلەک زمانی بیانی وەرگێڕدراون.
ژیاننامە[دەستکاری]
ئاکی شیمازاکی سەرەتا ماوەی پێنج ساڵ لە ژاپۆن مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتی بووە و لە قوتابخانەی شەوانە وانەی ڕێزمانی ئینگلیزی گوتۆتەوە.
ساڵی ١٩٨١، کۆچبەری کەنەدا بووە، پێنج ساڵی یەکەم لە ڤانکۆڤێر ژیاوە، پاشان لەو شارە ڕۆیشتووە و لە تۆرۆنتۆ گیرساوەتەوە. لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە مۆنتێرال دەژی، بێجگە لە کاری نووسین، وانەی زمانی ژاپۆنیش دەڵێتەوە.
ساڵی ١٩٩٥، لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا فێری زمانی فەڕەنسی دەبێ و کۆمەڵێک کورتەڕۆمان بەو زمانە دەنووسێ.
کتێبەکان[دەستکاری]
- بازنەی یەکەم: قورسایی ڕازەکان
- تسووباکی، ١٩٩٩، ٢٠٠٩ (چاپی نوێ)
- هاماگووری، ٢٠٠٠، خەڵاتی ئەکادیمیای ئەدەبیی کەنەدا
- تسووبام، ٢٠٠١
- واسوورەناگووسا، ٢٠٠٣، خەڵاتی دەستەی ئەدەبیی کەنەدا
- هۆتاروو، ٢٠٠٤
- بازنەی دووەم: لە نێو دڵی یاماتۆ
- میتسووبا، ٢٠٠٦
- زاکوورۆ، ٢٠٠٨
- تۆنبۆ، ٢٠١٠
- تسووکووشی، ٢٠١٢
- یامابووکی، ٢٠١٣
- بازنەی سێهەم: سێبەری کەرتەشی
- ئازامی، ٢٠١٤
- هۆزووکی، ٢٠١٥
- سوویسەن، ٢٠١٦
- فووکی-نۆ-تۆ، ٢٠١٧
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Danielle Laurin (7 February 2009). "Du pur, du vrai Aki Shimazaki". Le Devoir (بە فەڕەنسی). Retrieved 6 February 2011.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
پۆلەکان:
- Wikipedia articles with faulty authority control identifiers (SBN)
- نووسەرە ژاپۆنییەکان
- لەدایکبووانی ١٩٥٤
- نووسەرانی ژنی ژاپۆنی
- زیندووان
- ژاپۆنییە کۆچبەرەکان بۆ کەنەدا
- کەنەدییە ڕۆمانووسەکانی سەدەی ٢٠م
- ڕۆمانووسە کەنەدییەکانی سەدەی ٢١م
- نووسەرانی مۆنتڕیال
- ژنە ڕۆمانووسە کەنەدییەکان
- نووسەرە ژنە کەنەدییەکانی سەدەی ٢٠م
- نووسەرە ژنە کەنەدییەکانی سەدەی ٢١م
- ڕۆمانووسە کەنەدییەکان بە زمانی فەڕەنسی
- وەرگێرە کەنەدییەکانی سەدەی بیستەم
- نووسەرانی پارێزگای گیفو
- وەرگێرە کەنەدییەکانی سەدەی ٢١م