بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاکۆ ھۆزێکی کوردە.لە ناوچەکانی دەڤەری ڕاپەڕین نێشتەجێ بوون،لە ناوچەکانی (ڕانیە،حاجیاوا،چوارقوڕنە)لە ٤٠٠٠٠ هەزار ماڵ پێکهاتووە.توانیویانە ناوچەیەکی گەورە و فراوان دا نیشتەجێ ببن.لە کۆنەوە دروست بوون و هەبوون لە کوردستان،لە ناوچەی لوڕستان و هەمەدان و بلاد پارسەوە سەریان هەڵداوە،

مێژوو

[دەستکاری]

دەوڵەتی (حەسەن وەی) لە ساڵی ٩٥٩ی زایینی دامەزرا لەلایەن (حەسەن وەی کوڕی حوسەین) ئەو دەوڵەتە کوردە لە ئەسەد ئاباد و نەھاوەند لە ناوچەی ئوستانی ھەمەدانەوە تاکو لوڕستان و سنووری ئازەربەیجان تاکو ناوچەکانی پشت زێی بچوک وەک ڕانیەو پشدەر و کۆیە حوکمی کردووە، پاش (حەسەن وەی) (بەدری) کوڕی حوکمی کردوە پاش ئەو (ھیلالی) کوڕی حوکمی کردووە، بەدر زۆر پاشایەکی لێھاتوو بووە ناوبانگی لە مێژوودا زۆرە. پایتەختی ئەو دەوڵەتە کوردە شاری (دینەوەر) بووە.

لەکاتی حوکمی (طاھری کوڕی ھیلال) دەوڵەتی (بوەیھی) کا پەیتەختەکەی بەغداد بووە، دەوڵەتی حەسەن وەی لە نێو برد لە ساڵی (١٠١٦) زاینی (شەرەفخانی بەتلیسی) لە شەڕەفنامەدا نووسیویەتی یەکێک لە کوڕانی ھیلال پاش کوشتنەکەی چۆتە نێو ھۆزی (ئاکۆ) بووەتە گەورەی ھۆزی ئاکۆ و حوکمی کردووە لە سەدەی شازدەیەمدا شەرەفخانی گەورەی مێژوو نوسانی کورد ئەوەی نوسیوە... ئەوە وەکو کورتەیەک لە مێژووی ھۆزی ئاکۆ کە تاکو ئێستا ھەبێت کە لە کەیەوە دروست بووە یاخود ھەبووبێت.

جوگرافی

[دەستکاری]

سنوری ھۆزی ئاکۆیەتی پێکدێت یاخود دەست پێدەکات لە شاخی ماکۆکەوە دەچێتەوە بۆ سەروچاوە کە لەوێ نیوەی دەگرێتەوە لەوێوە دێتەوە بەردی تلێ دواتر دێتەوە بۆ کفرەدۆڵ لەوێشەوە درێژ دەبێتەوە بۆ حاجیاوا ئەوجار دێتەوە بۆ چوارقوڕنە کە نیوەی سنووری ھۆزی ئاکۆیە دواتر دێتەوە ڕانیە لەوێوە سەردەکەوێ بۆ دەربەند دواتر دەچێتە سەرەوە بۆ سەنگەسەر دواتر دەچێتە زورکان درێژ دەبێتەوە بەرەو شاخی گەڵاڵە دواتر دێتەوە قەندیل لەوێڕا درێژ دەبێتەوە بۆ حاجی ئۆمەران دواتر دێتەوە بۆ سەرشێخان لەوێڕا دێتەوە پردەشاڵ دواتر دێتەوە زینوێ ئەستێرۆکان و دواتر دێتەوە بۆ بێترخێن و دواتر دەچێتەوە شاخی کارۆخ دواتر دێتوە بۆ ماکۆک.

تیرەکان

[دەستکاری]
ناوی تیرەشوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا
مەندەمەرەدووگۆمان، ئاشوران، بانوەقەل، کۆمتان، توەسوران، چۆمەسوتاو، سەنگەسەر، ڕانیە
باشاغاییڕانیە، سەرکەپکان، پڵنگان، زارگەڵی، بۆکریسکان، دۆڵەڕەقە، میرەبەگ،
بۆڵیسەروچاوە، حاجیاوا، ئەستریلان، چوارقوڕنە،، حاجی ئۆمەران، ھەولێر، ئاقۆڵان
بابۆڵیباشووری کوردستان: ھەولێر، چوارقوڕنە، شیوەڕەش، ماوەتان، دەرماناوا، لای خدرانێ، حاجی ئۆمەران

ڕۆژھەڵاتی کوردستان: پیرانشار، شنۆ، نەغەدە و مەھاباد

دەڵاڵڕانیە، دەڵاڵان
مەلازادەئەستریلان، کونەسێ
پاشقۆتەڵیڕانیە، پاشقۆتەڵ
بێرکۆدیڕێزێنە، مێکۆکە، کفرەدۆڵ، ڕانیە
مخەتیتۆکە، ڕانیە
پیرانگوندی پیرانان، ڕانیە، سەنگەسەر، کونەسێ
زەنگڵزەنگڵان، ڕانیە، کونەسێ، سەنگەسەر
بنزێریگرتک، حاجیاوا، چوارقورنە، سەنگەسەر،گوندی هەنجیرەی ئاکۆیان لە ڕانیە
ماخۆبزنماخۆبزنان، ڕانیە، سەنگەسەر
مەمکمەمکان، ڕانیە، سەنگەسەر، زەنگڵین، چوارقورنە
جەلکجەلکان، سەنگەسەر، ڕانیە، سەرشێخان
شارۆشیسەرگەنیەڵ، چوارقوڕنە، دەروکۆتر، قادراوا، سەنگەسەر، باراوە، بێ ڕێژ، سورەدێ، ئاشقۆڵکە، سینەمۆکە، کاسکان، گوندی شارۆشی
خەیلەئۆردوگای ڕانیە،دوێڵە، سەنگەسەر، بۆڵە، ئەستێرۆکان، بایەوان،کۆپنگە،ڕەژیکەرە،بیانە،شیوە،تەلان،
مەروانسڵە، سەنگەسەر، ئۆردوگای ڕانیە
باوەبیەئۆردوگای ڕانیە، سەنگەسەر، چوارقوڕنە، ئێندزە، لێوژە، پشت ئاشان، قڕناقەو، بڕەدێ، گوندی مۆتلیجە لە ناحیەی ئاخجەلەر
شاوریگوڵان، مێدێرە، بێردبی، بەردانگە، ناوەزینان، دارەبەن
نێوکۆڵەڕانیە، دەڵاڵان، سەرکەپکان
ڕەژیکەریبەردەڕەشان، گندی، بەردەڕەش، ھەروەھا لەناوچەی سورچیدا ھەن
نۆرەگوندی نۆرێ
دێرێگوندی دێرێ
سارکەگوندی سارکە
چۆلیدوگۆمان، چۆلیاوە، گەرمکە