ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح
Jump to navigation
Jump to search
ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح (لەدایکبووی ١٩٨٤) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی کریستیانەکانی ھەرێمی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن. ئانو دبلۆمی خوێندووە لە پەیمانگای تەکنیکی ھەولێر دواتریش بڕواننامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی کوردستان ھەروەھا خوێندکاری دکتۆرایە لەسەر ھەمان بەش و زانکۆ. ئانو سکرتێری گشتی ڕەوتی شالامایە بۆ کاروباری مەسیحیەکان.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ پڕۆفایلی ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |