ئامبەدکار
Jump to navigation
Jump to search
ئامبەدکار | |
---|---|
بە ماراتی: भीमराव रामजी आंबेडकर | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٤ی نیسانی ١٨٩١ Bhim Janmabhoomi |
مردن | ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦ Dr. Ambedkar National Memorial | (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | भीवा रामजी सकपाळ، Bhīvā Rāmjī Sakpāḷ، Bhiva Ramdži Sakpal |
ھۆی مەرگ | نەخۆشی |
شوێنی ناشتن | Chaitya Bhoomi، مومبای |
باوک | Ramji Maloji Sakpal |
دایک | Bhimabai Ramji Sakpal |
ھاوسەر | Ramabai Ambedkar، Savita Ambedkar |
منداڵ | Yashwant Ambedkar |
زمانی زگماکی | Marathi |
زمانی نووسین | ئینگلیزی، Marathi |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی، Indian independence movement، Dalit Buddhist movement |
پەروەردە | University of Mumbai، Columbia University، London School of Economics and Political Science، Elphinstone College |
Doctoral advisor | Edwin Robert Anderson Seligman، Edwin Cannan |
Honorific prefix | Babasaheb، Bodhisattva، Maitreya |
دانیشتووی | ھیندستان، ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەندەن، لەندەن |
شوێنی کار | مومبای، دێھلی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩١٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ |
ئەندامی حیزبی سیاسی | Scheduled Castes Federation، Independent Labour Party، Republican Party of India |
Lifestyle | non-vegetarian |
گرووپی ڕەگەزی | Marathi people، Indians |
ئایین | بوودیزم |
Eye color | black |
Hair color | black hair |
بەشداربووە لە | British-Indian Round Table Conferences |
کارتێکراوە لەلایەن | گاوتاما بوودا، کەبیر، Jyotirao Phule، جۆن دووی |
Commemorates | Ambedkar Jayanti |
خەڵاتەکان | Bharat Ratna، The Greatest Indian، honorary doctor of Columbia University، honorary doctor of Osmania University |
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | works protected by copyrights |
Personal pronoun | L485 |
بھیمرۆ ڕامجی ئامبەدکار (بە ھیندی: भीमराव रामजी आंबेडकर؛ بە ئینگلیزی: Bhimrao Ramji Ambedkar) سیاسەتوان، چالاکوان و ئابوورناسی ھیندی بوو کە گرنگییەکی تایبەتی لە مێژووی ھیندی سەدەی بیستەمدا ھەیە. ئەو، لەگەڵ کەسانێک وەک گاندی و تاگۆر، بە یەکێک لە کەسایەتییە دامەزرێنەرە گرنگەکانی ھیندی دوای ئیستیعمار دادەنرێت. ئامبەدکار لە نووسینەوەی دەستووری کۆماری ھینددا ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو و یەکەم وەزیری یاسا و دادی ھیندی سەربەخۆ بوو. ھەروەھا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بزووتنەوەی دالیت لە ھینددا بوو کە داوای مافی بەرابەری بۆ ھەمووی کاستەکانی ھیند، بەتایبەت کاستی ژێرچەوساوەی دالیت، دەکرد.[١] ئامبەدکار خۆی لە کاستی دالیت بوو. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی کاست لە ئاخری عومریدا دەستبەرداری ئایینی ھیندوویزم بوو و چووە سەر ئایینی بوودا.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Bhimrao Ramji Ambedkar | Biography, Books, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2020-10-19 ھێنراوە.
- ^ "How an 'untouchable' inspired a force of resistance against inequality in India | CBC Radio". CBC (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2020-10-19 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامبەدکار تێدایە. |