ئالیس پۆڵ
ئالیس پۆڵ | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥ Mount Laurel، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٩ی تەممووزی ١٩٧٧ Moorestown, New Jersey، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
Significant person | Lucy Burns |
پیشە | دادوەر، women's rights activist، suffragette |
بواری کار | suffragette |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | فێمینیزم، women's suffrage |
ئەندامی | Daughters of the American Revolution، Silent Sentinels، Women's Social and Political Union |
خەڵاتەکان | National Women's Hall of Fame، Connecticut Women's Hall of Fame، New Jersey Women's Hall of Fame، New Jersey Hall of Fame |
وێبگە | https://www.alicepaul.org/ |
ئالیس پۆڵ (بە ئینگلیزی: Alice Paul؛ ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥–٩ی تەممووزی ١٩٧٧) ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ، فێمێنیست و داکۆکیکار بۆ مافی دەنگدانی ئەمریکی بوو.[١][٢] ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ڕێبەرایەتی لە کەمپەینێک کرد بۆ ھەموارکردنەوەی نۆزدەمینی دەستووری ئەمریکا، کە تێیدا ڕێگری لە مافی دەنگدان دەکرد لەسەر بنەمای ڕەگەزیی.
چالاکییەکان بۆ مافی دەنگدان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩١٦، ئالیس پۆڵ حیزبی ژنانی نەتەوەیی دامەزراند (NWP),[٣] کە کۆمەڵەیەکی تێکۆشەر بوون جەختیان دەکردەوە لە تێپەڕاندنی ھەمواری مافی دەنگدانی نەتەوەیی. زیاد لە ٢٠٠ لایەنگری حیزبەکە بە ناوی (پاسەوانە بێ دەنگەکان) دەستبەسەرکران لە ساڵی ١٩١٧ دا بەھۆی مانگرتنیان لە کۆشکی سپی و ھەندێکیان مانییان گرت لە خۆراک و دوای ڕەوانەکردنیان بۆ بەندینخانە دووچاری خۆراک پێدانی بەزۆر بوونەوە. بە سەرکردایەتی کاری چاپمەن کات و دوو ملیۆن ئەندامی (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) ھەمواری ئازادی مافی دەنگدانی نەتەوەییان کردە ئامانجی سەرەکی و ژمارە یەکیان. دوای چەند ملمڵانێ دەنگدانێکی سەختی یەک لەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) و ناوەندی یاسادانانی ویلایەتەکان ھەمواری نۆزدەھەم بوو بە بەشێک لە دەستووری ئویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٨ ئابی ١٩٢٠[٤] و دەڵێت «مافی دەنگدان بۆ ھاوڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نابێت ڕەت بکرێتەوە یان سنوورداربکرێت بەھۆی ڕەگەزەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ھەر ویلایەتێکی دی.»
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Alice Paul | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-03-13.
- ^ Editors, History com. "Famous Firsts in Women's History". HISTORY. Retrieved 2021-03-13.
- ^ "Dr. Alice Paul (U.S. National Park Service)". www.nps.gov. Retrieved 2021-03-13.
- ^ Burlingame, Dwight (2004). Philanthropy in America: A Comprehensive Historical Encyclopedia (بە English). ABC-CLIO. p. 511. ISBN 978-1-57607-860-0.