شرادھا کاپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
شرادھا کاپوور Shraddha Kapoor
لەدایکبوون مومبای، مەھاراشترا، ھیندستان
نەتەوە ھیندی
پیشە خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکی ٢٠١٠ تاکوو ئێستا

شرادھا کاپوور (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٨٩) لە مومبای، مەھاراشترا لە ھیندستان، خانمە ئەکتەری بۆلیوود و گۆرانیێژە. کچی ئەکتەری دیاری بۆلیوود (شاکتی کاپوور)ە، شرادھا لە ساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی (Teen Patti) دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری لە بەشی دووەمی فیلمی ئاشقای (Aashiqui 2) دەکات، لەو فیلمەدا سەرکەوتنێکی باش بەدەست دەھێنێت، و ناوبانگێکی باشی لەسینەمای بۆلیوود پێدەبەخشێت. لە ساڵی ٢٠١٤ بەردەوامی دەدات بەسەرکەوتنەکانی ئەویش بەبەشداریکردنی لە فیلمەکانی (Ek Villain) و حەیدەر (Haider). بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەشداریکرد لەفیلمی (ABCD 2) کەلەمیشییان سەرکەوتووبوو بەوەی فیلمەکە لەھیند گەیشتە ١٠٠ کرۆر لەوکاتەی پێشتر شرادھا دوو فیلمی دیکەشی گەیشتبووە ١٠٠ کرۆر ئەوانیش ئاشقای ٢ و ئێک ڤیلیان وە بڕیاریشوایە بۆساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ تایگەر شرۆف لە فیلمێک بەناوی (Baaghi: A Rebel For Love) بەشداریبکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

| وەرگێڕدراوی ویکی ئینگلیزی