یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٩٢
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٩٢ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٩١-١٩٩٢ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | Wembley Stadium |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٩١ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٣ |
کاتی ڕوودان | ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا، U.C. Sampdoria |
براوە | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا |
ناوبژیوان | Aron Schmidhuber |
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٩٢ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٩١–١٩٩٢ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە، کە سی و حەوتەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. یارییەکە لە ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ لە یاریگای وێمبڵی لەندەن لە نێوان سامپدۆریای ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانی بەڕێوەچوو.[١]بارسێلۆنا دوای کاتی زۆرکراو یارییەکەی بە ئەنجامی ١–٠ بردەوە، بەھۆی لێدانی سزا کە یاریزان ڕۆناڵد کومان لێدانەکەی جێبەجێ کرد و گۆڵی سەرکەوتنی لە خولەکی ١١٢ تۆمارکرد.[٢][٣]ئەمە یەکەم نازناوی جامی ئەورووپا بوو بۆ بارسێلۆنا و ھەروەھا بە بردنەوەی ئەم خولە بووە دووەم یانەی ئیسپانی کە پاڵەوانێتییەکە بباتەوە و وەھەروەھا بووە نۆزدەھەنین یانە کە جامەکە بەرزبکاتەوە. ئەوە یەکەمجار بوو کە قۆناغی کۆمەڵەکانی پەیڕەوکرا کە ھەشت براوەی قۆناغی دووەم بەشداربوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و یەکەمی ھەر کۆمەڵەیەک دەگەیشتە یاریی کۆتاییی. دوایین خول بوو بەناوی جامی ئەورووپا، دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[٤][٥][٦]
یانەکان[دەستکاری]
یانە | یارییەکانی پێشووی قۆناغی کۆتاییی (ساڵە تۆخەکان ئاماژەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە) |
---|---|
سامپدۆریا | ھیچ |
بارسێلۆنا | ٢ (١٩٦١, ١٩٨٦) |
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ classic, Guardian (2011-05-27). "From the Vault: Barcelona win the last European Cup final at Wembley". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-30.
- ^ "FC Barcelona's first European Cup success: Wembley 1992". www.fcbarcelona.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ "The Games That Defined Modern Football: Barcelona 1-0 Sampdoria (1992) | Goal.com". www.goal.com (بە ئینگلیزی). 2020-04-28. Retrieved 2023-12-30.
- ^ Nalton, James (2020-04-01). "Sampdoria vs Barcelona 1992 European Cup Final - A Snapshot Of Football History". World Football Index (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ UEFA.com. "Season 1991/92 Matches | UEFA Champions League 1991/92". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ "European Cups Archive - UEFA Champions League, Cup Winners Cup, UEFA Cup 1955-2021". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-30.