یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣
یۆھان کرۆیف کاپتنی یانەی ئەیاکس بە درێسێکی یۆڤانتۆسەوە جامەکە وەردەگرێت، دوای ئەوەی جلەکانیان لەگەڵ یاریزانە دۆڕاوەکانی کۆتاییدا ئاڵوگۆڕ کردووە
ڕێکخراوە لەلایەنجامی ئەورووپای ١٩٧٢-١٩٧٣
ڕێکەوت٣٠ی ئایاری ١٩٧٣
شوێنیاریگای ئەستێرەی سوور، بێلگراد
ھاندەر89,484

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٢-١٩٧٣ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە ھەژدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. [١][٢]لە ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٣ لەیاریگای ئەستێرەی سووری شاری بێلگرادی یوگۆسلاڤیا، لەنێوان یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و یوڤێنتوس ئەنجامدرا.[٣][٤] لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر یوڤێنتوسی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. گۆڵێکی جۆنی ڕیپ بەس بوو بۆ ئەوەی ئەیاکس سێیەم جامی ئەوروپا لەسەریەک بەدەستبهێنێت، ئەمەش ئیمتیازاتی هێشتنەوەی جامەکەی بۆ هەمیشەیی یانە هۆڵەندییەکە بەدەستهێنا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ UEFA.com (1974-05-15). "1973/74: Müller ends Bayern wait | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ UEFA.com (1974-03-01). "1973 Super Cup: Ajax enjoy early success | UEFA Super Cup". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ "Uefa asked to probe Leeds United's 1973 Cup Winners' Cup defeat to AC Milan". The Telegraph (بە ئینگلیزی). 2009-04-15. Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ Walker, Michael (2018-04-01). "A SHOT IN TIME: Liverpool see off Spurs in all-English UEFA Cup semi". Mail Online. Retrieved 2023-12-27.
  5. ^ "IMAGO". www.imago-images.com. Retrieved 2023-12-27.


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]