یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠١ یارییەکی تۆپی پێ بوو کە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٠١ لە سان سیرۆ لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو بۆ یەکلاکردنەوەی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەرزی ٢٠٠٠-٢٠٠١. لە یارییەکەدا یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنی ئەڵمانی بەرامبەر یانەی تۆپی پێی ڤالێنسیای ئیسپانی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون، بەڵام دواتر بە لێدانە یەکلایکەرەوەکان بایرن میونشن بە ئەنجامی ٥-٤ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. ئەمە یەکەم نازناوی جامی ئەوروپا بوو لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا بۆ یانەکە، ھەروەھا دووەم دۆڕانی لە سەریەکی ڤالێنسیا بوو (٢٠٠٠ و ٢٠٠١) لە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ UEFA.com. "Season 2001/02 | UEFA Champions League 2001/02". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-20.
  2. ^ UEFA.com. "Bayern-Valencia | UEFA Champions League 2000/01 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-20.
  3. ^ "Bayern Munich - Valencia CF, May 23, 2001 - UEFA Champions League - Match sheet". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-20.