یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٠
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٥٩-١٩٦٠
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
جێیاریگای ھامپدین پارک
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٥٩
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦١
کاتی ڕوودان١٨ی ئایاری ١٩٦٠
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، Eintracht Frankfurt
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
ناوبژیوانJack Mowat


یاری کۆتایی جامی ئەوروپا لە ساڵی 1960 کۆتا یاریی جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەناسرێت.یارییەکە لەڕۆژی ١٨ی ئایاری ١٩٦٠ لەیاریگای ھامپدین پارکی شاری گلاسگۆی سکۆتلاندا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید و ئینتراخت فرانکفرۆت ئەنجامدرا لەبەردەم زیاتر لە ١٢٧ هەزار کەسیدا کە تا ئێستاش زۆرترین ئامادەبووانی یاریی کۆتایی جامی ئەورووپایە. بە مەزەندەکردن ٧٠ملیۆن کەس بینەری تەلەفزیۆن بوون لە سەرانسەری ئەورووپا.وەک یەکێک لە گەورەترین یارییەکانی تۆپی پێ دادەنرێت کە تا ئێستا ئەنجامدراوە، [١]. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٧-٣ بەسەر ئینتراخت فرانکفرۆتی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٢]وەک زۆرترین گۆڵی کۆتایی لە مێژووی پێشبڕکێکەدا تۆمارکرابێت ماوەتەوە. [٣]فرانکفۆرت لە ڕێگەی لە ڕێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتاییی بە ئەنجامیێکی گەورە 12-4 لە یانەی ڕێنجەرزی پاڵەوانی سکۆتلەندا بردەوە، لەکاتێکدا مەدرید لە دوو یاریدا بە ئەنجامی 6-2 لە ڕکابەرەکەی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا بردەوە. [٤]یارییەکە گومانی لەسەر بوو ئەنجام بدرێت چونکە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا یانەکانی ئاگادارکردبووە کە قەدەغەیە یاری لەگەڵ ئەو یانەیە بکەن کە یاریزان فێرێنک پوسکاسی تێدابێت، دوای ئەوەی یاریزانە هەنگارییەکە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لە ساڵی 1954 مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە. پوسکاس پێش ئەوەی یارییەکە ئەنجام بدرێت، ناچار بوو بە نووسراو داوای لێبوردنێکی فەرمی بکات. [٥]پوسکاس و دی ستیفانۆ دوو یاریزان بوون لە کۆی تەنها سێ یاریزان کە هاتریکیان لە یاری کۆتایی جامی ئەوروپا تۆمارکرد، پوشکاش تاکە یاریزانە کە تا ئێستا چوار گۆڵی تۆمارکردبێت. یەکێکی تریان پیێرینۆ پراتی بوو بۆ میلان لە بردنەوەی 4-1 لە ئەیاکس لە ساڵی 1969 .



سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The greatest matches of all time". The Daily Telegraph. London. 4 July 2007. Retrieved 25 February 2013.
  2. ^ Keating, Frank (15 May 2002). "Hampden dazzled by white magic". The Guardian. Retrieved 14 May 2020.
  3. ^ "On this day in 1960, our fifth European Cup was won". Real Madrid CF. 18 May 2018. Retrieved 17 June 2022.
  4. ^ "1959/60: Dazzling Madrid crush Frankfurt". UEFA.com. Union of European Football Associations. Retrieved 25 February 2013.
  5. ^ Hesse-Lichtenburger, Ulrich (2003). Tor! The Story of German Football. p. 141. ISBN 978-0-9540134-5-5.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]