جامی ئەورووپای ١٩٩٠-١٩٩١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی ئەورووپای ١٩٩٠-١٩٩١
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
پاشکۆجامی ئەورووپای ١٩٨٩-١٩٩٠
لەدوای ئەوجامی ئەورووپای ١٩٩١-١٩٩٢
ژمارەی چاپ36
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی ئەیلوولی ١٩٩٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٩ی ئایاری ١٩٩١
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
براوەFK Crvena zvezda
Statistical leaderJean-Pierre Papin، Peter Pacult
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1991/

جامی ئەورووپای ١٩٩٠–١٩٩١ وەرزی ٣٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو کە ئەوکات بە جامی ئەورووپا ناسرابوو، پاڵەوانێتییەکە بۆ یانەکانی تۆپی پێی پیاوان لە وڵاتانی سەر بە یەکێتییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) بوو. یارییەکان لە نێوان ١٩ی ئەیلوولی ١٩٩٠ تا ٢٩ی ئایاری ١٩٩١ بەڕێوەچوو. یانەی ئەستێرەی سووری بەلگرادی سڕبی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ئەم پاڵەوانێتییەی بردەوە دوای ئەوەی لە یانەی مارسیلیای بردەوە، یارییەکە بە کاتی ئاسایی و زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٠ کۆتایی ھات، لە لێدانە یەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٥–٣ لە بەرژەوەندی یانەی ئەستێرە سوورەکان کۆتایی ھات،[١] یاری کۆتایی نێوان ھەردوو یانەکە لە شاری باری لە ئیتاڵیا لە ٢٩ی ئایاری ١٩٩١ بەڕێوەچوو.[٢] ئەمە تەنھا دووەمجار بوو کە یانەیەکی ئەورووپای ڕۆژھەڵات سەرکەوتنی بەدەستھێنا، دوای ستیوا بووکورێتی ڕۆمانیا لە ساڵی ١٩٨٦. دوا پاڵەوانێتی بوو کە تەنھا لەسەر بنەمای کۆتایی ھاتنی یارییەکە بوو، قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ وەرزی داھاتوو زیادکرا. ئەم وەرزە شاھیدی گەڕانەوەی یانەکانی ئینگلتەرا بوو دوای ئەوەی بەھۆی کارەساتی یاریگای ھایسل لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان نەکرد، جگە لە یانەی لیڤەرپوول کە بۆ ماوەی ساڵێک بەشداریکردنی لێ قەدەغەکرا و بەو ھۆیەوە بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا نەکرد. یانەی ئەیاکس پاڵەوانی خولی ھۆڵەندی، بەھۆی ھەڵسوکەوتی خراپی ھاندەرانی لە یەکێک لە یارییەکانی ئەم وەرزەی پێش ئەو پاڵەوانێتییە بەشداری نەکرد. کۆی گشتی ٣١ یانە بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Champions League 1990/1991 results, Football Europe - Flashscore". www.flashscore.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-22.
  2. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-22.
  3. ^ "1990/91 European Cup Winners' Cup". eu-football.info (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]