کۆئەندامی سووڕان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە کۆئەندامەسووڕەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆئەندامی سووڕان
Circulatory System en.svg
پێکھاتەی کۆئەندامی سووڕان (ڕەگە لیمفیەکان پیشان نەدراون)
لاتینی systema cardiovasculare

کۆئەندامی سووڕان (بە ئینگلیزی: Circulatory system) ئەو کۆئەندامەیە کە خۆراکە ماددە و ھۆرمۆن و گازەکان و...ھتد دەگوازێتەوە و پاشەڕۆکان دەردەکات و پارێزگاری لە پلەی گەرمی لەش دەکات.

کۆئەندامی خوێنسووڕانی مرۆڤ[دەستکاری]

کۆئەندامی خوێن سووڕان یا کۆئەندامی خوێن ( بە ئینگلیزی Cardiovascular system ) پێک ھاتووە لە دڵ ، ڕەگەکان(خوێنبەر، خوێنھێن ) و خوێن. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆئەندامە بریتییە لە ھەڵسووڕاندنی خوێن لە لەشدا، بە مەبەستی گەیاندنی بژیو( ترشی ئامین، ئەلەکترۆلیت، لینف، گازە پێداویستییەکانی لەش وەکوو ئوکسیجن ) و دەرکردنی ماکە زیادییەکانی بەرھەم ھاتوو لە پرۆسەی میتابولیسم( وەک دوئوکسیدی کاربۆن ) لە لەش.

دوو جۆر ھەڵسووڕانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بەدی دەکرێت:

  • سووڕانی سی: لەم سووڕانەدا خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان بەڕێ دەکرێ، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنی گازەکان( دەرکردنی co2 و وەرگرتنی ئوکسیجن )
  • سووڕانی سیستەمیک: خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش بەڕێ دەکرێ، بە مەبەستی گەیاندنی خوێن بە ھەموو خانەکانی لەش.

لەشی مرۆڤێکی مامناوەندی ٤٫٧ تا٥٫٧ لیتر خوێنی تێدایە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]