ڕۆژژمێری زایینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆژژمێری گریگۆریەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆژژمێری زایینی یان ڕۆژژمێری گریگۆری ڕۆژژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠:٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ. ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا دەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥٫٢٤٢٥) ڕۆژە. ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زایینیدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

زانای ئیتاڵی ئلیسیۆس لیلیۆس دای نا لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینیی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سێزدەیەم (Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا.

ناونان[دەستکاری]

بەپێی کتێبی (ڕەگی وشەکان)ی دانەر یوسف بەدر ئەلبەدر، ناوی مانگە زایینییەکان ھەموویان ڕۆمانین بەم شێوەیە:

  • کانوونی دووەم (January)؛ لە ناوی "janus"ەوە ھاتووە کە خواوەندی دەروازە و سەرەتا کاتییەکان بووە لای ڕۆمان و یۆنان.
  • شوبات (February)؛ لە وشەی "febra" ھاتووە بە واتای پاککردنەوە دێت بە لاتینی و ڕۆمان لەم مانگەدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنی پاککردنەوە و خەڵک ھەستاون بە شتن و پاککردنەوە و دوایین مانگی ساڵ بووە لای ڕۆمان.
  • ئازار (March)؛ خواوەندی جەنگ بووە لای ڕۆمان و سەرەتای ساڵی ھەتاوی دەستی پێکردووە لای ڕۆمان.
  • نیسان (April)؛ لە وشەی"avril" ھاتووە و بە واتای بەھار دێت لەبەر ئەوەی ئەم مانگە سەرەتای بەھارە.
  • ئایار (May)؛ ناوی خواوەندێک بووە لای ڕۆمان "maya" و دایکی خواوەند عەتاڕد بووە کە ھەسارەکە بە ناوییەوە ناونراوە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت لە ئاسماندا.
  • حوزەیران (June)؛ لە وشەی "jonious" ھاتووە و واتای لاوان دەگەیەنێت بە لاتینی و تێیدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنەکانی لاوان.
  • تەممووز (July)؛ بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی یۆلیوس قەیسەڕەوە "julius caesar" ناونراوە.
  • ئاب (August)؛ بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ئۆگستۆسەوە "augustus" ناونراوە.
  • ئەیلوول (September)؛ لە "septa"وە ھاتووە بە واتای ژمارە حەوت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی یەکەم (October)؛ لە "octa"وە ھاتووە بە واتای ژمارە ھەشت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی دووەم (November)؛ لە "nova"وە ھاتووە بە واتای ژمارە نۆ دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • کانوونی یەکەم (December)؛ لە "deca"وە ھاتووە بە واتای ژمارە دە دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.

ناوی مانگەکان لە ڕۆژھەڵات[دەستکاری]

ئێران و ئەفغانستان بە فەڕمی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی بەکار دەھێنن، دەوڵەتی عوسمانی، «ڕۆژژمێری ڕۆمی»ی بەکارھێناوە کە ڕۆژژمێری گریگۆری بووە کە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (٦٢٢ی زایینی) سەرەتای بووە.[١] لە ڕۆژژمێری ڕوومیدا ناوی ٩ مانگ لە ناوە سووریانییەکان وەرگیرابوون. کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٦ەوە ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەبات کە ناوی ٥ مانگی لە ناوە سووریانییەکان وەرگیراون.[٢]

عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ٢٠١٦ز بە فەرمی ڕۆژژمێری کۆچیی، ناسراو بە (ام‌القری)ی وازلێھێنا و ڕووی کردە ڕۆژژمێری زایینی.[٣] لە دۆڵی نیل و زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکاندا کە میسر و سوودان و وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە، ئەم ناوانەی خوارەوە لە بەرامبەر ناوە لاتینییەکاندا بە کاردەھێنن؛

  • یەنایر
  • فەبرایر
  • مارس
  • ئەپریل
  • مایۆ
  • یونیۆ
  • یولیۆ
  • ئۆغستەس
  • سێپتەمبەر
  • ئۆکتۆبەر
  • نۆڤەمبەر
  • دیسەمبەر

لە عێراق و سووریا و لوبنان و ئوردن و فەلەستیندا ئەم ناوانەی بۆ بەکاردێت کە بە عەربی کراون لە ناوە سریانییەکان (ئارامییەکان) وە؛

  • کانوونی دووەم
  • شوبات
  • ئازار (مارس)
  • نیسان
  • ئایار (مایس)
  • حوزەیران
  • تەممووز
  • ئاب
  • ئەیلوول
  • تشرینی یەکەم
  • تشرینی دووەم
  • کانوونی یەکەم

ھەروەھا بە ناوی جیاواز ناسراون لە لیبیا و مەغریب و مۆریتانیا و توونس و جەزائیردا.

ژمارەی مانگەکان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژن، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە ١٠٠، بەڵام نەک بە ٤٠٠. کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە.[٤]

ژمارەی مانگ ناوی مانگ ژمارەی ڕۆژەکان
١ کانوونی دووەم ٣١
٢ شوبات ٢٨ یان ٢٩
٣ ئازار ٣١
٤ نیسان ٣٠
٥ ئایار ٣١
٦ حوزەیران ٣٠
٧ تەممووز ٣١
٨ ئاب ٣١
٩ ئەیلوول ٣٠
١٠ تشرینی یەکەم ٣١
١١ تشرینی دووەم ٣٠
١٢ کانوونی یەکەم ٣١

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ en:Rumi calendar
  2. ^ en:Arabic names of calendar months#Levant
  3. ^ "گاه‌شماری میلادی", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2020-12-03, retrieved 2020-12-09
  4. ^ http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475 ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز، سایتی زانستپەروەرانی کورد