حوزەیران

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

حوزەیران (بە عەرەبی: حزیران) ناوی سوریانیی مانگی شەشەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «جوون» (June سەبارەت بەم دەنگە (خوێندنەوە) ) و بە فەڕانسەیی «ژووەن» (Juin) دەوترێ. ناوی ئەم مانگە لە ناوی خواژنی ڕۆمی، جوونۆ، ژنی ژووپیتێر گیراوە، کە بەرامبەرە لەگەڵ خواژنی یۆنانیی ھێرا.

لە سەرەتای مانگی جوون دا خۆر لە کۆئەستێرەی کەڵەگا ھەڵدێت؛ وە لە کۆتایی ئەم مانگە دا خۆر لە کۆئەستێرەی دوانە ھەڵدێت . جوون بەناوبانگە بەوەی کە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی‌تر زۆرترین زەماوەندی تێدا دەکرێت. ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ناوی ئەم مانگە لە ناوی خواژن جوونۆ (ھێرا) گیراوە، کە خواژنی زەماوەند و ھاوسەرێتیە. ھەربۆیەش ھەندێک پێیان واێە زەماوەندکردن و پێکھێنانی ھاوسەرێتی لەم مانگە دەبێتە ھۆی بەختەوەریی.

[دەستکاری] ھێما

گوڵی نیشانەی ئەم مانگە گوڵەباخە. ھەندێک جار بەم مانگە دەگوترێت مانگی گوڵەباخ.

[دەستکاری] سەرچاوەکان


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر