٩ی ئاب

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

۹ی ئاب ٢۲۱ەم ڕۆژی ساڵە (٢۲۲ لە ساڵی پڕدا). ١٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.


09-08-1515- مۆركردنی په‌یمانی میرنشینه‌ كوردییه‌كان و سوڵتان سه‌لیمی تورك، به‌ یارمه‌تیی مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی، توركه‌كان پاش پازده‌ ساڵ له‌م په‌یمانه‌ په‌ژیوان بوونه‌وه‌. 09-08-1919- ئێران و ئینگلیزه‌كان رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان به‌نێوی ئه‌نگلۆ - ئێرانییه‌وه‌ مۆركرد. 09-08-1955- كۆچی دوایی هۆزانه‌وان مه‌زڵووم. 09-08-1972- كۆچی دوایی هۆزانه‌وانی كورد، قه‌دری جان. 09-08-1995- دانیشتنی نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له‌ دبلنی پایته‌ختی ئیرله‌ندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی براكوژی، نوێنه‌رانی یه‌كێتی: نه‌وشیروان مسته‌فا، فوئاد مه‌عسوم و محه‌مه‌د سه‌عدی پیره‌ بوون . نوێنه‌رانی پارتی: د. سامی عه‌بدولڕه‌حمان، فازیل مه‌تنی و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بوون . ئه‌م دانیشتنه‌ چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی نه‌كرد. 09-08-2004- وه‌زیری به‌رگریی ئيران رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری به‌رگریی عيراق كه‌م ئه‌زموونه‌ و ئێران به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیی به‌ڕووداوه‌كانی ئێڕاقه‌وه‌ نییه‌. 09-08-2004- هه‌وڵی كوژرانی عیرفان كه‌ركوكیی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی ئێڕاق درا له‌ كه‌ركوك، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. شایانی باسه‌ ئه‌وانه‌ی ویستیان نێوبراو بكوژن توركمانن و یه‌كێكیان به‌برینداری ده‌ستگیركراوه‌.

لە دایکبوونەکان[دەستکاری]

مردنەکان[دەستکاری]

بۆنەکان[دەستکاری]