٢١ی ئاب
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
۲١ی ئاب ٢٣٣ەمین ڕۆژی ساڵە (٢٣٤ەمین لە ساڵی پڕدا). ١٣٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا.
پێرست |
ڕووداوەکان [دەستکاری]
- ١٩١٥ - شەڕی جیھانی یەکەم: ئیتالیا شەڕ دژ بە دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند.
- ١٩٤٤ - بریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤیەت بۆ دانانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە.
- ١٩٥٩ - ھاوایی بوو بە پەنجاھەمین ویلایەتی وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
- ١٩٦٩ - مایکل دێنیس ڕۆھان جوولەکەی ئوسترالیایی ئاگری لە مزگەوتی ئەقسا بەردا.
- ١٩٩٨ - ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی پیشەسازیی سوودانیان بە گومانی چەکی کیمیایی بومباران کرد.
- ٢٠٠٣ - عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی یەکێک لەسەرانی حیزبی بەعسی عێڕاق و کوڕەمامی سەرۆکی پێشووی عێراق سەددام، لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیر کرا.
لە دایکبوونەکان [دەستکاری]
- ١١٦٥ - فیلیپی دووەمی فەڕەنسا، شای فەڕەنسا
- ١٧٨٩ - ئۆگستین لوی کۆشی، بیرکاری فەڕەنسی
- ١٩٧٣ - سێرجەی برین، لە دامەزرێنەرانی گووگڵ
- ١٩٨٤ - ئەلیزێ ژاکوبی، گۆرانیبێژی فەڕەنسی
مردنەکان [دەستکاری]
- ١٩٤٠ - لیۆن ترۆتسکی، شۆڕشگێڕی ڕووس
- ١٩٤٣ - ھێنریک پۆنتۆپیدان، نووسەری دانمارکی، براوەی خەڵاتی نۆبێلی وێژە
- ١٩٦٤ - پلمیرۆ تۆلیاتی، ڕێبەری کۆمۆنیستی ئیتالیایی
- ١٩٨٣ - بێنگینۆ ئاکوینۆ، سەرکردەی بەرھەڵستکاری فلیپینی
- ١٩٩٥ - سابراهمانیەن چاندراسکار، ئەستێرەفیزیکناسی ھیندوو-ئەمریکایی، براوەی خەڵاتی نۆبێلی فیزیک
بۆنەکان [دەستکاری]
- ڕۆژی نینۆی ئاکوینۆ لە فلیپین
بەستەر بۆ دەرەوە [دەستکاری]
| Commonsی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ٢١ی ئاب تێدایە. |
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||