ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/داخوازەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ناوبڕەکان:
وپ:وھد
وپ:وھ/د

ئەم پەڕەیە بۆ پێشنیار، لێدوان و ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو کە لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیادا دەردەکەوێ، بەکاردێت.

خاڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی وتار
  • بابەتی وتار گونجاوی ھاتن لە پەڕەی سەرەکیدا بێت (توندوتیژی، ڕووتی، بێبایەخ و … نەبێت)
  • وتارەکە لە بواری بەرچاوکەوتن ڕێکوپێک بێت (ویکیسازی کرابێت، بەشەکانی جیا کرابێت، ھەڵەی نووسین و پێکھاتەی تێدا نەبێت)
  • بەشەکانی تەواو بێت، بە تایبەت بەشی سەرچاوەکان و بەشی پێناسەی بابەت
  • پێشتر وەک وتاری ھەڵبژێردراو دانەنرابێ
  • لێدوان و پێشنیاردان ماوەیەکی ھەیە، و دوای بەسەرچوونی ماوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرا، وتارێک بێ ڕێکەوتن ھەڵدەبژێردرێت (بۆ بەرگری لە لێدوانە بێ ئاکامەکان و درێژبوونەوەی کاتی لێدوانەکان)
  • لێدوانەکان سەبارەت بە ھەر قۆناغێک دوای ھەڵبژاردن لەو قۆناغەدا، نابێ بگۆڕدرێ
چەند تێبینی
  • ئەگەر شتێک پێویست دەزانن بۆ خاڵەکانی ھەڵبژاردن، دەبێ ھەبێت یا نابێ ببێت، دەریبڕن ھەتا بە ڕێکەوتن یاسای بۆ دابین بکرێت.
  • پێشنیار و لێدوانەکان بە پێی کات و بۆ ھەر قۆناغی کاتییەک جیا دەکرێتەوە.
Vista-file-manager.png ئەرشیڤەکانی ئەم پەڕەیە: